گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی گفتوگۆی لەگەڵ زورفی کردووە و لەسەر ئەو ڕێککەوتوون کە وەزیرە کوردەکان بمێننەوە

پارتی و یەکێتی لەگەڵ زورفی ڕێککەوتوون و ئەمشەو دەگاتە هەولێر (تایبەت)

2020.03.31 - 20:41
پارتی و یەکێتی لەگەڵ زورفی ڕێککەوتوون و ئەمشەو  دەگاتە هەولێر (تایبەت)
ناس کورد- شەهرام عەزیز پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەرەوپێشچوونی بەخۆوە دیوە و ناس کورد زانیویەتی یەکێتی و پارتی لەگەڵ عەدنان زورفی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و زورفی ڕازی بووە و وەزیرەکانی ئەو دوو لایەنە کوردییە وەک خۆی بمێننەوە و ئەوانیش پشتگیری لێدەکەن، هەر بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا زورفی بگاتە هەرێمی کوردستان.  . سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "عەدنان زورفی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق زانیویەتی پارتی و یەکێتی دەیانەوێت وەزیرەکانیان بمێننەوە، دەستپێشخەری کردووە و بەڵێنی ئەوەی پێداون". .  وتیشی: "فواد حسێن وەک نوێنەری پارتی گفتوگۆی لەگەڵ زورفی کردووە و لەسەر ئەو ڕێککەوتوون کە وەزیرە کوردەکان بمێننەوە و ئەوانیش پشتگیری لێبکەن لە پێکهێنانی کابینەکەیدا". . سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشكرا بکرێت باسی لەوەشکرد، زۆربەی شتەکان کۆتاییان هاتووە و ئەگەر زورفی سەردانی هەرێم بکات، بۆ ئەوەیە بە فەرمی ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەنن. .
هاوکات پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا عەدنان زورفی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتى عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بۆ داوای پشتیوانی. . بڵێسە جەبار فەرمان لە نوسینێکیدا لە فەیسبوکی خۆی بە ناوی "واز لە دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەران بێنن" دەڵێت، "لەم چەند ڕۆژەی کە تێپەری زۆرترین قسە لەبارەی کەمکردنەوەیان موچەی فەرمانبەرانەوە کرا، باس لە نەمانی داھاتی ناوخۆیی کراو و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و کورتهێنانی بودجە و هاتن و نەهاتنی موچە لە بەغداوە تاوتوێکراوە." .
بڵێسە جەبار فەرمان لە نوسینەکەیدا پرسیار دەکات چی بکرێت بۆ ئەوەی موچەی خەڵک بەردەوام بێت و دەڵێت، "لە چەند سەعاتی داهاتوودا ڕاسپێردارو بۆ حکومەتی داهاتوو ڕوو دەکاتە کوردستان بۆ داوای پشتیوانی، پێویستە بە زامنکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم قۆناغە کاتیە لایەنە کوردیەکان ڕازیبن بۆ سەرکەوتنی کابینەکەی عەدنان زورفی." . دەشڵێت، "گەرەنتی قوتی خەڵک بکرێتە اساسیاتی دانوسانەکان، چونکە پشێوی زیاتر لە بەغدا لە قازانجی کورستان نییە." . ڕاشیگەیاند، "ڕاستە کە بەشداریکردنی کورد لە ھەموو جومگەکانی حکومەتی عیراقدا گرنگە و کورد دەبێت ھاوبەش بێت کە حکومەتی تەوافقی عێراقدا بەڵام ئەمانە ھەموو کاتێک بوون کە کورد دۆست و پشتیوانی زۆری ھەبوو و خاوەنی وتارێکی یەکگرتوو و ڕوئیای خۆی بوو." . بڵێسە جەبار فەرمان نوسیویەتی، "لەسایەی سیاستی ھەڵە و شکستخواردووی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ھەرێم دەبێت ھەر ھیچ نەبێت بتوانین موچەی خەڵمان پێ دابین بکرێت و بازار خاپور نەکەین." .