گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام ئايا چۆن؟

داعش هەوڵ دەدات کۆرۆنا بقۆزێتەوە و هێرشەکانی زیاتر بکات

2020.03.31 - 19:34
داعش هەوڵ دەدات کۆرۆنا بقۆزێتەوە و هێرشەکانی زیاتر بکات
ناس کورد- ڤايرۆسى كۆرۆنا لە زۆربەى ناوچەكانى جيهان بڵاوبووەتەوە و ژمارەى توشبووان بەرەو يەك مليۆن كەس هەنگاو دەنێت، لەكاتێكدا هەموو جيهان بە كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكەوە سەرقاڵن، ڕێكخراوى داعشيش دەيەوێت سود لە بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسەكە وەربگرێت، بەڵام ئايا چۆن؟ . بەپێى زانياريەكان، ڕێكخراوى داعش پەتاكەى بە "سزايەكى ئازاربەخش" لە خوداوە وەسف كردوە و پێى وايە كە بۆ ئەو نەتەوە خاچپەرستانەيە كە دژى ڕێكخراوەكە يەكيان گرتووە و شەڕ دەكەن ( كە مەبەست لێى وڵاتانى خۆرئاوايە كە ئەندامن لە هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژى داعش). . ترسی زۆر لە پەتاكە زياتر كاريگەرى لەسەر خەڵك دادەنێت و ڕێكخراوى داعش دەيەوێت ئەوە بقۆزێتەوە، ئەو ڕێكخراوە پێى وايە جيهانى زۆرئاوا لە لێوارى كارەساتێكى گەورەى ئابوريدايە، چونكە جوڵەيان سنوردار كردوە و بازاڕەكان دادەڕمێن و ژيانى گشتى وەستاوە. . ئەيمەن جەواد تەميمى، شيكەرەوەى بەريتانى دەڵێت، ئەو ڕێكخراوە لە يەكێك لە بڵاوكراوەكانيدا دەڵێت: " داوا لە خودا دەكەين كە ئازارەكانيان زياد بكات، هەروەها ئيمانداران بپارێزێت". . ساردبونەوە لە شەڕى دژى داعش بەپێى بۆچونەكان، ئەگەرى هەيە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەڵوێستى ڕێكخراوى داعش بەهێز بكات، هەروەها كاريگەرى لەسەر شێوازى مامەڵكردن لەگەڵ ڕێكخراوەكەدا هەبێت كە لە ڕاستيدا لە چەند ساڵى ڕابردوودا ئەو ڕێكخراوە لە ڕوى سەربازيەوە بە شكستپێهێنراو هەژمار دەكرێت. . لەسەرەتاى مانگى ئازار هاوپەيمانى باكورى ئەتڵەسى "ناتۆ" ڕايگەياند، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە ڕاهێنانى هێزە عێراقيەكان بۆ ماوەى 60 ڕۆژ ڕادەگيردرێن، لاى خۆيەوە بەريتانيا پرۆسەكانى وڵاتەكەى كەمكردەوە، هەروەها هاوپەيمانى نێودەوڵەتى دژى داعش پێويستى بەوەيە كە ڕێوشوێن لەناو يەكەكانيدا بگرێتەبەر، چونكە ڤايرۆسى كۆرۆنا سەرەڕاى عێراق گەيشتوەتە سورياش. . لەلاى خۆيەوە ئەمريكا جەختیکردووەتەوە کە ڕێوشوێنەكان كاريگەرى لەسەر پرۆسەكانى دژى ڕێكخراوى داعش ناكەن و ئاماژە بەوەشدراوە كە پەتاكە هەوڵە ناوخۆييەكانى دژى ئەو ڕێكخراوە پەك دەخات، يەكێك لە شارەزا تايبەتمەندە ئەمريكيەكان دەڵێت: " پەتاى كۆرۆنا سەرجەم گرنگى و تواناكان بۆ خۆى دەبات و تەركيز ناخرێتە سەر شەڕى دژى داعش، بەڵام بە دڵنياييەوە چەكدارانى ئەو ڕێكخراوەش مەترسى توشبونيان لەسەرە، ئەوان جياواز نين و بەرگرى جەستەييان دژى ڤايرۆسەكە نييە، ئەگەر پشت بە زانيارى پزيشكى و تەندروستى هەڵە ببەستن كە ئەگەرى هەيە ئەوە ڕوبدات، ئەوا لەوانەيە بەهۆى ڤايرۆسەكەوە چەكدارەكانيان لەدەست بدەن". .

قۆستنەوەی بارودۆخەكە

لە ناوەڕاستى مانگى ئازاردا گروپە چەكداريەكان ئەندامەكانى خۆيان ئاگادار كردەوە لە گەشتكردن بۆ ئەوروپا و ئەو ناوچانەى ڤايرۆسەكەى تێدا بڵاوبوەتەوە، ئاماژەى بەوەدابوو كە ئەگەر لە جيهادا بەشدارى بكەن ئەوە خودا دەيانپارێزێت ئەوەش لەڕێگەى ئازادكردنى شەڕكەران و ژن و منداڵانى ئەندامانيان لە گرتوخانەكاندا. . لە مانگى 10ى ساڵى 2019ەوە زياتر لە 750 كەس كە گومانيان لێدەكرێت سەربە ڕێكخراوى داعش بن لە سەربازگەكانى عەين عيسا لە باكورى ڕۆژهەڵاتى سوريا هەڵاتون و سەركەوتوش بون لە كارەكەيان، چونكە هێزە كورديەكان كە كۆنترۆڵى ئەو ناوچانەيان كردووە كۆنترۆڵيان لەدەستدا ئەوەش بەهۆى هێرشى توركياوە. . لاى خۆيەوە "كۆڵين بى كلارك" نوسەرى كتێبى "لەدواى خەلافەتەوە" دەڵێت: "ئەگەر ڤايرۆسى كۆرۆنا لە گرتوخانەو سەربازگەكاندا بڵاوببێتەوە كە ئەگەرى زۆرە، ئەوا كوردەكان كە ئيدارەى ئەو گرتوخانانە دەكەن واز لە ئەركەكانيان دەهێنن. زیندووترین نمونە هەوڵی هەڵهاتن و دەستبەسەرداگرتنی زیندانی گەورەى حەسەکە بوو لەلایەن زیندانیان داعش و بەپێی چەند سەرچاوەیەک، چەند چەکدارێک هەڵهاتوون. . چانسى هەڵاتن بەپێى داتاكان تەنها لە عێراق 20 هەزار چەكدارى داش لە گرتوخانەكاندان، ڕێكخراوەكە هانى چەكدارەكانى دەدات كە لە گرتوخانەكان هەڵبێن، لاى خۆشيەوە ئەيمەن جەواد تەميمى شيكەرەوەى بەريتانى پێى وايە، ڕێكخراوى داعش بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بە دەرفەتێكى باش دەزانێت و دەيەوێت بۆ ڕزگاركردن و هەڵاتى بەندكراوەكانى سودى لێ وەرگرێت".