گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم چین؟

2020.03.31 - 19:20
هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم چین؟
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بازرگانێکی ئاڵۆگۆڕی دراو دەڵێت، سستبوونی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە نێوعێراق و شارەکانی هەرێم، داخستنی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراوە و نەخستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازارەکاندا. . ساجد محەمەد، بازرگانی ئاڵۆگۆڕی دراوە لە بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا جموجۆڵی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 80%دا کەمیکردووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنها ئەو بازرگانییەی کە لەگەڵ وڵاتی ئێران و تورکیادا دەکرێت بۆ هاوردەکردنی شتومەکی خۆراکی کە ئەوەش وایکردوە حەواڵەکردنی پارە زۆر کەم بکات". . ساجد محەمەد باسی لە هۆکارێکی دیکە کرد و وتی: "ئەمڕۆ یەک دۆلار بە هەزار و 230 دینار فرۆشراوە، بەڵام لە بەغدا بە هەزار و121 دینار بووە، نەبوونی ڕێگای هاتوچۆ لە نێوان بەغدا و شارەکانی هەرێمی کوردستان وایکردووە دۆلار نەگاتە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بۆیە دۆلار بەرزبوەتەوە". . ئاماژەی بەوەشکرد، نەخستنەڕووی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە و نەبوونی مەزادی ڕۆژانەی فرۆشتنی دۆلار بەهۆی سیستی جمجۆڵی بازرگانی وایکردووە دۆلار لە بازاڕەکاندا کەم بێت، پێش قەیرانی کۆرۆناش بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژانە نزیکەی280 ملیۆن دۆلاری دەخستە بازارەوە ئێستا ئەوە نەماوە". .   ساجد محەمەد دەشڵێت: "پێش قەیرانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەرییەکانی ڕۆژانە دەیان حەواڵەی داراییمان دەکرد بۆ دوبەی، چین، وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام ئێستا هەمووی ڕاوستاوە". . سەبارەت بە کردنەوەی بازاری دۆلارەکەی شاری سلێمانی، ساجد محەمەد وتی: "ئەوە دوو ڕۆژە بازاری دۆلارەکە بە شێوەیەکی سنوردار کراوەتەوە، سێ ڕۆژ جارێک پەنجا نوسینەگەی ئاڵوگۆڕی دراوە دەتوانن بە سەرە نوسینگەکانیان بکەنەوە ئەوەش بەمەبەستی ئاسانکارییە بۆ ئەو بازرگانانەی کە شتومەکی پێویست بە دۆخی ئێستا لە ئێرانەوە هاوردە دەکەن."