گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم درێژکرایەوە

2020.03.31 - 17:22
ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێم درێژکرایەوە
ناس کورد-   وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕیاگەیاند بڕیاریاندا بە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیکە. م لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریاندا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ 10 ڕۆژی دیکە، واتە تا 10ی نیسانی 2020. م وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد: "لە ناخۆشی و زەحمەتی هاووڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی کەمدەرامەتن تێدەگەین، بەڵام ناچارین قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکەینەوە، چونکە تەندروستی هاووڵاتیان لە دەستکەوتی مادی گرنگترە و  رێکاری قەدەخەی هاتووچۆ هۆکارێکی کاریگەر بووە لە کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان". م باسی لەوەشکرد، حکومەت و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە بێکار بوون. م وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی راگیراوە، بۆیە حکومەت زەرەرمەندی یەکەمە، وتیشی: " رێگە نادەین هیچ کەسێک لەژێر هەر ناوێک بێت ئەم دۆخە تێکبدات و رێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگرینە بەر". مم هاوکات دەربارەی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: "ئەندامانی خێزانەکان کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان شارەکان جیابوونەتەوە و دوورن لەیەکەوە دەتوانن لە ماوەی 72 کاتژمێر بگەرێنەوە و ئاسانکارمان کردووە".ف".دفد مم