گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی هەرێم 12 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2020.03.31 - 17:09
تەندروستی هەرێم 12 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنای ڕاگەیاند
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم توشبوونی 12 کەسی تری بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە شەشی لە پارێزگای هەڵەبجەیە و پێنجی لە سلێمانی و یەکێکیش لە هەولێر. . ئەمڕۆ سێشەممە، 31ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوی ژمارەى 33ی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 607 پشکنین ئەنجام دراوە، 395 لە هەولێر، 111 لە سلێمانی و 101یش لە دهۆک، دەرەنجام 12 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەت شوێنی و تەمەنی توشبووەکانی ئاشکراکردووە: . - پارێزگای هەولێر یەک پۆزەتیڤ کە ئافرەتێکی تەمەن 22 ساڵ و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە. . - پارێزگای سلێمانی پێنج پۆزەتیڤ، چواریان لە ناو شاری سلێمانی، پیاوێك تەمەن 25 ساڵ کە پێشینەی گەشتی هەیە، سێ ئافرەت تەمەنیان 46، 27، 25 ساڵ کە تەنها دوویان بەرکەوتەن، پیاوێكیش لە قەزای دەربەندیخان کە تەمەنی 37 ساڵ و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە. . - هاوکات لە پارێزگای هەلەبجە شەش پۆزەتیڤ هەبوون، کە دوو پیاو تەمەنیان 73 و 58 ساڵ، دوو ئافرەت کە تەمەنیان 75 و 39 ساڵ، دوو منداڵیش کە تەمەنیان پێنج ساڵە  و بەرکەوتەی تووشبووەکەی پێشوون. . لەبارەى ئاماری گشتیی توشبووان، ڕاگەیاندراوەکە دەڵێت، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 162 تووشبوو، لەنێویاندا دوو مردن هەیە و 57 نەخۆشیش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.