گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆنیەتی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ یاخود تەواوبوونی لەزاری وتەبێژی تەندروستییەوە

2020.03.31 - 16:27
چۆنیەتی درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ یاخود تەواوبوونی لەزاری وتەبێژی تەندروستییەوە
ناس کورد- چەند کاتژمێرێکی ماوە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردساتان کۆتایی بێت و هاوڵاتیانی هەرێمیش چاوەڕوانی بڕیارێکن لەوبارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی تەندرستیش دەڵێت، ئەگەر ماوەی قەدەغەکردنەکە کۆتاییش بێت هاتوچۆکردن هەر سنوردار دەبێت، ئەگەر درێژیش بکرێتەوە هەندێک ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان دەکرێت.  . محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارتیی تەندروستیی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە گفتوگۆداین لەسەر ئەوەی داوا لە وەزارەتی ناوخۆ بکەین ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکرێتەوە یاخود نا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆچوونی خۆمان بە فەرمی بە وەزارەتی ناوخۆ ڕادەگەیەنین، بۆ ئەوەی ئەوانیش بڕیار لەوبارەیەوە بدەن". . وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ درێژیش نەکرێتەوە، بەڵام هاتوچۆکردنی هاووڵاتیان هەر سنوردار دەبێت، ئەگەر درێژیش بکرێتەوە، ئەوا هەندێک ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان دەکرێت، واتە بە میکانیزمی نوێوە درێژدەکرێتەوە. . وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەختیکردەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆتا بریار لەوبارەیەوە دەدرێت.   ئەوە لەکاتێکدایە بەرپرسانی تەندروستی داوا لە حکومەت دەکەن قەدەغەی هاتوچۆ درێژبکاتەوە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی نیسان، بەڵام بڕیارە ئەمرۆ بڕیاری کۆتایی بدرێت.