گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

کچێکی 12 ساڵان لە بەلجیکا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

2020.03.31 - 16:16
کچێکی 12 ساڵان لە بەلجیکا بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
ناس كورد- ناوەندی تەندروستی قەیرانەکان لە بەلجیکا ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیلەدستدا، ئەو منداڵەش تائێستا بچوکترین کەسە لەو وڵاتە بە کۆرۆنا گیانیلەدەستدا بێت. .  ئەمڕۆ دووشەممە، 31ى ئازاری 2020، ئیمانوێل ئەندرێێ، وتەبێژى ناوەندی تەندروستی قەیرانەکان لە بەلجیکا ڕایگەیاند: "ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە تائێستا بچوکترین کەسە لە نێو ئەو 700 کەسەی کە بە ڤایرۆسەکە لە بەلجیکا مردبێت". .  ئاماژەی بەوەشکردووە،ىمردنی ئەو منداڵە لەڕووی دەرونییەوە کۆمەڵگای تەندروستی و زانستی  بەلجیکای هەژاندوە. . ئەندرێێ باسی لەوەشکردوە کە منداڵەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دووچاری تاولەرز بووەتەوە دوای پشکنینی خۆین دەرکەوتووە توشی کۆرۆنا بووە. . ئەوە لە کاتێکدایە کە ده‌سته‌ی یه‌كێتی ته‌ندروستی گشتی و سه‌لامه‌تی خۆراك و ژینگه‌ی به‌لجیكا له‌ ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، 98 حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 705 حاڵه‌ت، هاوکات 876 حاڵه‌تی نوێی توشبون تۆماركراوه‌، کۆی ژماره‌ی توشبووانیش گەیشتووەتە 12 هه‌زار و 775 حاڵه‌ت. . دەستەکە ڕونیشیکردەوە کە ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌ به‌لجیكا په‌ڕاندوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌زار و 696 حاڵه‌ت.