گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد تۆمارە دەنگییەکەى شابەندەر بڵاودەکاتەوە

عزەت شابەندەر : کاندیدى سەرۆکوەزیرانم و کورد و سوننە و سێ کوتلەى شیعى پشتیوانیم دەکەن

2020.03.31 - 15:49
عزەت شابەندەر : کاندیدى سەرۆکوەزیرانم و کورد و سوننە و سێ کوتلەى شیعى پشتیوانیم دەکەن
ناس کورد-   عزەت شابەندەر سیاسەتمەدارى نزیک لە هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، ئەو کاندیدى پۆستى سەرۆکوەزیرانە و پشتیوانى کوتلە سوننى و کوردییەکان بەدەستدەهێنێت. . شابەندەر لە تۆمارێکى دەنگیدا کە دەست ناس کورد کەوتووە، دەڵێت هێزە شیعییەکان پشت بە کۆدەنگى دەبەستن بۆ بڕیاردان، بەڵام دواى کشانەوەى محەمەد تۆفیق عەلاوى و دانانى عەدنان زورفى بە بڕیارێکى "تاکلایەنە" لەلایەن سەرۆککۆمارەوە، شیعەکان درکیان بەوەکرد کە سوربون لەسەر ئەو کۆدەنگییەیان نامەنتیقییە، بۆیە زۆرینەیان جگە لە سائیرون لەسەر چەند کاندیدێک رێککەوتن و تەوافوقیان لەسەر کردووە، ناوەکەى ئەویش لەپێشەوەیە و تا ئێستاش جێگەى گفتوگۆیە. . دەشڵێت "زۆر لایەن هەڵوێستیان ئیجابیە بەرانبەرى، وەکو رەوتى حیکمە و عەقدى وەتەنى و فەتح، هەروەها کورد لەسەر زارى مەسعود بارزانى و سوننەش پشتگیریان کردووم وەکو خەنجەر و حەلبوسى". . عزەت شابەندەر باسى لەوەشکردووە، دڵنیایە لە پشتیوانى کورد و سوننە و فەتح، بەتایبەت کە بەشێوەى فەرمى هەندێک لایەن پێیان وتووە کە پشتیوانى دەکەن، تەنانەت فەزیڵەش بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێت. تەنها لایەنێک کە لەگەڵیدا نییە، سائیرونە، بەڵام دەوڵەتى یاسا هەڵوێستى جیاوازى هەیە لەو بارەیەوە. . بەوتەى شابەندەر، ماوەى سێ رۆژە گفتوگۆ لە ئارادایە بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدەکان و سێ ناو دیاریکراون کە یەکێکیان خۆیەتى، دوانەکەى دیکەش قاسم ئەعرەجى و عەبدولحسێن عەبتانە، لایەنەکان دەیانەوێت ناوەکان بخەنە بەردەم سەدر، بۆ ئەوەى بزانن پشتیوانى دەکات یان رەتیدەکاتەوە. . "من ڕەتمکردەوە ناوەکەم بخەنە بەردەم سەدر، پێم وتن کە بەراوردم نەکەن بەکەسى دیکە، ئەگەر کێبڕکێکە لەگەڵ ئەعرەجیدایە من سازش لە مافى خۆم دەکەم و لە پاڵى دەوەستم، ئەو پرسە لەنێوان من و ئەعرەجى و بەڕێژەیەکى کەم عەبتاندا ماوەتەوە". . شابەندەر دەڵێت، لەگەڵ هاوپەیمانى فەتح کۆبووەتەوە و سێ خاڵى لەبارەى کاندیدکردنییەوە پێوتوون، کە یان خۆى کاندید ناکات، داواش لە کەس نەکات کاندیدى بکات، بەڵام ئەگەر دەیانەوێت کاندیدى بکەن، نەیخەنە کێبڕکێوە لەگەڵ هیچ ناوێکى دیکە لەناو پێنج هێزە شیعییەکەدا، رازیش نییە بەوەى ناوەکەى لەگەڵ ناوى کەسى دیکە بخرێتە بەردەم سەدر. . دەشڵێت، هاوپەیمانى فەتح چاوەڕوانە دۆسیەى راسپاردنى عەدنان زورفى لەلایەن سەرۆکۆمارەوە کۆتایی پێبێت، لە ئێستاشدا سەرقاڵى ڕازیکردنین بۆ ئەوەى بکشێتەوە، یان لەرێگەى یەکخستنى ماڵى شیعى و لەگەڵ کورد و سوننە رەتیبکەنەوە و نەهێڵن لە پەرلەمان متمانە وەربگرێت. [audio ogg="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/WhatsApp-Audio-2020-03-31-at-12.08.26-PM.ogg"][/audio] .