گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بازاڕەکانى چین جمەیان دێت بە کڕین و فڕۆشتنى مار و شەمشەمە کوێرە

2020.03.31 - 15:29
بازاڕەکانى چین جمەیان دێت بە کڕین و فڕۆشتنى مار و شەمشەمە کوێرە
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی جیهانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ گەمارۆدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دیسانەوە فرۆشگاکانی فرۆشتنی شەمشەمە کوێرە، سەگ و پشیلە دەستیان بەکارەکانیان کردوەتەوە و كڕیارانی ئەو جۆرە خواردنانەش لەو بازاڕانەدا جمەیان دێت. . بەگوێرەی ڕۆژنامەی"دەیلی میل"ی بەریتانی، لەگەڵ گەمارۆدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین دیسانەوە فرۆشگاکانی فرۆشتنی شەمشەمە کوێرە، ئاژەڵە کێوییەکان، سەگ و پشیلە دەستیان بەکارەکانیان کردوەتەوە ڕۆژانە کڕیارەکان ڕوو لەو بازاڕانە دەکەن کە تایبەتە بەو جۆرە کارەوە. . دەیلی میل، لە یەکێک لە بازاڕەکانی شاری"گۆیلین" کە دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای چینەوە چەندین وێنەی ئەو ئاژەڵانەی بڵاوکردوەتەوە کە لە ناو قەفەس دانراون بۆ فرۆشتن کە هەرە زۆری ئاژەڵەکان پێکهاتوون لە سەگ، پشیلە، شەمشەمەکوێرە، مشک. . ڕۆژنامە بەریتانییەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوای کردنەوەی ئەو جۆرە بازاڕانە لە چین هەموو شتەکان وەک خۆی گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی جارانی وهیچ گرنگییەک بەپاکو خاوێنی ئەو بازاڕانە نەدراوە. . پێشتر ڕاپۆرتەکان جەختیان لەوە کردبوو کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید 19 ئەو جۆرە بازاڕانە بووە. بەگوێرەی هەواڵەکەی دەیلی میل، کارمەندانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی چین لەو بازاڕانە بڵاویان پێکراوە و ڕێگرى دەکەن لە وێنەگرتنى بازاڕەکە. . لە کۆتایی ئەمساڵدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان لە چین سەریهەڵدا، پاشانیش هەموو حیهانی گرتەوە، ڕاپۆرتەکانیش ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرچاوەی ڤایرۆسەکە بەهۆی فرۆشتن و خواردنی شەمشەمە کوێرە و مارو و چەندین ئاژەڵی دیکەوە سەریهڵداوە کە لە بازاڕێکی تایبەت بە خواردنە دەریاییەکانی ئەو شارە مامەڵەیان پێوە کراوە. .