گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەرزبوەوە

2020.03.31 - 14:40
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەرزبوەوە
ناس کورد-   ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان رووى لە بەرزبوونەوە کرد، لە سەرتاسەرى ئێران ژمارەى توشبووان گەیشتە زیاتر لە 44 هەزار توشبوو. . بەپێی میدیاکانى ئێران، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لەدوێنێوە تا نیوەڕۆى ئەمڕۆ 3111 کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ژمارەکە بۆ 44606 کەس بەرزبووەتەوە. . وتیشى ژمارەی ئەو کەسانە کە ڕزگاریان بووە گەیشتووەتە 14252 کەس، 2898 کەسیش گیانیان لەدەستداوه. . لاى خۆیەوە، ئارەزوو فەلاحی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان (سنە) ڕایگەیاند، پشکنین بۆ 895 کەسی گومانلێکراو کراوە و دەرکەوتووە 425 کەس توشى کۆرۆنا بوون. . وتیشى لەو 425 کەسە 138 کەسیان لە سەقز، 81 کەس لە بانە، 93 کەس لە سنە، 13 کەس لە کامیاران، 34 کەس لە قوروە، 13 کەس لە مەریوان، 18 کەس لە دیواندەرە، 23 کەس لە بیجار، 9 کەس لە دێولان و 33کەس لە سەوڵاوا توشى کۆرۆنا بوونە. . فەلاحی باسى لەوەشکرد، تا ئێستا 61 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، 121 کەسیش چاکبوونەتەوە. .