گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى بەشێک لە وڵاتان بەکارهێنانى ئامێر و کەلوپەلى چین بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا ڕەتدەکەنەوە؟

2020.03.31 - 13:57
بۆچى بەشێک لە وڵاتان بەکارهێنانى ئامێر و کەلوپەلى چین بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا ڕەتدەکەنەوە؟
ناس کورد-   چەندین وڵات ڕەتیانکردووەتەوە ئامێر و کەلوپەلەکانى چین بەکاربهێنن بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کە وەک هاوکارى لەلایەن ئەو وڵاتەوە پێشکەشیان کراوە. . هەزاران ئامێرى پشکنین و دەمامکى پزیشکى کە لەلایەن چینەوە ڕەوانەى ئەو وڵاتانە کراون، لەگەڵ پێوەرە داواکراوەکان یەکناگرنەوە، هەندێکى دیکەشیان گرفت لەدروستکردنیاندا هەیە، بەوتەى دەسەڵاتدارانى ئیسپانیا و تورکیا و هۆڵەندا. . وەزارەتى تەندروستى هۆڵەندا، ڕۆژى (شەممە) کێشانەوەى ٦٠٠ هەزار دەمامکى ڕاگەیاند، کە رۆژى ٢١ى ئازار لە چینەوە پێیان گەیشت، ئەوەش پێش دابەشکردنى بەسەر تیمە پزیشکییەکاندا کە لە هێڵى پێشەوەى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکەن. . دەسەڵاتداران دەڵێن، پێوەرەکانى دەمامکەکە گونجاو نین و بەپێی پێویست کارناکەن، سەرەڕاى بوونى بڕوانامەى کوالێتى کە لەگەڵ ئامێرەکاندا ڕەوانەى ئەو وڵاتە کراوە. بەو هۆیەشەوە وەزارەتى تەندروستى هۆڵەندا بەخێرایی بەکارهێنانى سەرجەم کەلوپەلەکان چینى هەڵپەسارد. . تەنها ئیتاڵیا نییە کە روبەڕووى ئەو گرفتە بوبێتەوە، بەڵکو حکومەتى ئیسپانیاش گرفتى هاوشێوەى هەیە لەگەڵ ئەو ئامێرە پشکنینانەى کە لەکۆمپانیایەکى چینى داوایکردبوو. . حکومەتى ئیسپانیا ڕایگەیاند، سەدان هەزار ئامێرى پشکنینى بۆ بەرەنگاربوونەوەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا کڕیوە، بەڵام دواى چەند رۆژێک دەرکەوتووە کە نەیانتوانیوە بەو ئامێرانە لە پشکنینى نزیکەى ٦٠ هەزار کەس دڵنیابنەوە. . باڵیۆزخانەى ئیسپانیا لە چین دەڵێت، کۆمپانیاکە مۆڵەتى فەرمى نەبووە لەلاى دەسەڵاتدارانى پزیشکى چین بۆ فرۆشتنى بەرهەمەکانى. ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشێکى دیکە لە کەلوپەلەکان لەلایەن حکومەتى چینەوە نێردراون. . لاى خۆشیەوە، تورکیا ڕایگەیاند بەشێک لە ئامێرەکانى پشکنین کە لە کۆمپانیا چینییەکان داوایانکردووە بەشێوەى پێویست ورد نین، هەرچەندە نزیکەى ٣٥٠ هەزار لەو ئامێرانە بەباشى کاردەکەن. . بانگەشەکانى بوونى گرفت لەو ئامێرو کەلوپەلانە، دواى ئەوەهات کە ڕەخنەگران هۆشداریى ئەوەیاندا کە ڕەنگە چین بیەوێت پەتاى کۆرۆنا بەکاربهێنێت بۆ زیادکردنى هەژمونى خۆى لەجیهاندا. .