گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جگەرەکێشان و کۆرۆنا..هۆشدارییەک لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە 

2020.03.31 - 13:33
جگەرەکێشان و کۆرۆنا..هۆشدارییەک لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە 
ناس کورد- ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشدارییەکى نوێی ئاڕاستەی ئەوکەسانە کردکە جگەرە دەکێشن و ڕایگەیاند، جگەرەکێشەکان لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا ژیانی خۆیان و کەسانی دیکەش دەخەنە مەترسییەوە بۆیە دەبێت بەزووترین کات واز لەو دیاردەیە بهێننن. . ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی بڵاوکردوە و تێدا هاتووە:"جگەرەکێشان بەهەموو جۆرەکانی، جگەرە بێت یاخود نێرگەلە چانسی جگەرەکێش بۆ توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گواستنەوەی بۆ کەسانەی دیکە زیاتر دەکات". . لە هۆشدارییە نوێیەکەى ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیدا ئاماژە بەوە کراوە، جگەرەکێشان توانای سییەکانی مرۆڤ لاواز دەکات لە کاتی توشبونی بەڤایرۆسی کۆرونا کە لەبنەڕەتدا ئەو ڤایرۆسە توشی کۆئەندانی هەناسەدانی مرۆڤ دەبێت، بۆیە بە ئاسانی لەکاریدەخات". . ئاماژەبەوەشکراوە:" دەستخستنە سەردەم بۆ سوتاندنی و کێشانی جگەرەکە و ئاڵۆگۆڕکردنی جگەرە لە نێوان جگەرەکێشەکان و پێدانی جگەرە بەیەکتر دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا". . ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داواشی لە جگەرەکێشەکان کردووە سەردەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک هەلێک بۆ خۆیان بقۆزنەوە بۆ ئەوەی بەتەواوی واز لە جگەرەکێشان بهێنن، چونکە ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ پاککردنەوەی سییەکان. . بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە جگەرەکێشان دەبێتە هۆکاری گیانلەدەستدانی زیاتر لە 7ملیۆن کەس لە جیهاندا کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ جگەرە دەکێشن وملیونێک و 200 هەزاری کەسی دیکەش بەهۆی دوکەڵی جەگەرەکێشانی کەسانی دیکەوە گیانلەدەستدەدەن. .