گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەجەف، شەش توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت

2020.03.31 - 11:55
نەجەف، شەش توشبووى کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى شارى نەجەف راگەیەندراوێکى لەبارەى چاکبوونەوەى شەش توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڵاوکردەوە. . لە راگەیەندراوەکەى رەزوان کامل، بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى شارى نەجەف ئاماژە بەوە کراوە "شەش توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەى شارەکەمان لەژێر چاودێرى پزیشکى و چارەسەربوون چاکبوونەوە و ئەمڕۆ (سیشەممە) نەخۆشخانە جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە". . لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتییەکە داواى لە هاووڵاتیان کرد پابەست بن بە رێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى و پەیوەست بن بە نەهاتنە دەرەوە و قەدەغەکردنى هاتووچۆوە. .