گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانى فەتح دانوستان لەگەڵ زورفى ڕەتدەکاتەوە ئێمە زۆرینەى پەرلەمانین

2020.03.31 - 11:32
هاوپەیمانى فەتح دانوستان لەگەڵ زورفى ڕەتدەکاتەوە  ئێمە زۆرینەى پەرلەمانین
ناس کورد-   وتەبێژى هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان دانوستان لەگەڵ عەدنان زورفى ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێی حکومەت ڕەتدەکاتەوە. . ئەحمەد ئەسەدى، وتەبێژى هاوپەیمانى فەتح ئەمڕۆ (سێشەممە) لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "هاوپەیمانى فەتح هەڵوێستێکى جێگر و یەکگرتووى هەیە، سورە لەسەر جێبەجێکردنى دەستور و پارێزگاریکردن لەوەى مافى زۆرینەى پەرلەمانى هەیە". . وتیشى "لەنێوان ئێمە و عەدنان زورفیدا هیچ دانوستان یان لێکتێگەیشتنێک نییە، تا ئێستاش ئەوە هەڵوێستمانە، پارێزگارى لە مافى زۆرینەمان دەکەین، بۆ کاندیدکردنى کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران". . پێشتر عەباس زاملى، سەرکردە لە هاوپەیمانى فەتح پێشبینیکردبوو، زورفى هەمان چارەنوسى محەمەد تۆفیق عەلاوى هەبێت، جەختیکردبووەوە ئەگەر متمانەى پێبدرێت دەبنە ئۆپۆزسیۆن. . ئاماژەى بەوەشکردبوو، دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، یان حکومەتى کاتى بەسەرۆکایەتى عەبدولمەهدى، یان دیاریکردنى کەسێکى سەربەخۆ بۆ سەرۆکوەزیران. .