گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

47 ئامێرى هەناسەدان بۆ توشبووانى کۆۆرۆنا دابینکراوە

تەندروستى هەولێر: بڵاوبونەوەى کۆرۆنا خێرایە و لە هەوڵداین هێواشى بکەینەوە

2020.03.31 - 11:09
تەندروستى هەولێر: بڵاوبونەوەى کۆرۆنا خێرایە و لە هەوڵداین هێواشى بکەینەوە
ناس کورد-   بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر ڕایگەیاند، 47 ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد بۆ توشبووانى کۆۆرۆنا دابینکراوە و لە ئێستادا بڵاوبونەوەى کۆرۆنا خێرایە و لە هەوڵدان هێواشى بکەنەوە. . ئەمڕۆ وەزارەتى تەندروستى تۆمارکردنى توشبوویەکى دیکەى کۆرۆناى لە هەولێر ڕاگەیاند کە بەرکەوتەى توشبووەکەى خەلیفانە. . دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى تەندروستى هەولێر بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند "بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا خێرایە و هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەى بڵاوبوونەوەى هێواش بکەینەوە یاخود نەیهێڵین، ئەوەش بە یارمەتى هاووڵاتیان دەبێت کە پابەندبن بە رێنماییەکانەوە". . وتیشى "ئەو توشبووەى ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا بەرکەوتەى کەسوکارى توشبووەکەى خەلیفان بووە، ئێستاش سامپڵى هەڕەمەکیمان وەرگرتووە بۆ ئەوەى بزانین ڤایرۆسەکە لەشوێنى دیکە بڵاوبووەتەوە یاخود نا". . دلۆڤان محەمەد، باسى لەوەشکرد، ئەو خوێندکارانەى لە قوبرس گەڕاونەتەوە کەرەنتین دەکرێن و دواى تەواوبوونى ماوەى کەرەنتین پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەى بزانرێت هەڵگرى ڤایرۆسەکەن یاخود نا. . لەبارەى ئامێرى هەناسەدانى دەستکردەوە، دلۆڤان محەمەد وتى "تەنها بۆ نەخۆشى کۆرۆنا ٤٠ ئامێرمان دابینکردووە،  ژورى بازرگانیش حەوت ئامێریان دابین کردووە". .