گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێشتا دورە لەوەى کۆتایی بێت و زیاتر تەشەنە دەکات

هۆشدارى نوێی رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەبارەى کۆرۆناوە

2020.03.31 - 10:44
هۆشدارى نوێی رێکخراوى تەندروستى جیهانى لەبارەى کۆرۆناوە
ناس کورد- لەگەڵ بەردەوامى بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان، رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریی دەدات لەبەرزبوونەوەى زیاترى ژمارەى توشبووان. . بەرپرسێکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ئەو پەتایە تا ئێستاش وادەى کۆتایی هاتنى دورە لەناوچەکانى ئاسیا و زەریاى هێمن. . تاکیچى کاساى، بەڕێوەبەرى هەرێمى رێکخراوەکە لە خۆرئاواى زەریاى هێمن ئاماژەى بەوەکرد، رێوشوێنەکانى ئێستا بۆ لەناوبردنى ڤایرۆسەکە تەنها هەندێ کات دەدات بەو وڵاتانە بۆ ئەوەى خۆیان ئامادەبکەن بۆ رێگرى لە بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکە. . وتیشى "تا ئێستا مەترسی گواستنەوەى ڤایرۆسەکە لەناوچەکە بەردەوامە و کۆتایی نەهاتووە، لەبەرئەوەى پەتاکە بەردەوامە". . بەرپرسەکەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى داواى لە هەموان کرد خۆیان ئامادەبکەن بۆ بڵاوبونەوەى فراوانترى ڤایرۆسەکە. . هەروەها هۆشداریدایە ئەو وڵاتانەى کە ژمارەى توشبووان تێیاندا کەمیکردووە و وتى "ڤایرۆسەکە ڕەنگە دوبارە بگەڕێتەوە". هۆشدارییەکانى ئەو بەرپرسەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى هاوکاتە لەگەڵ گرتنەبەرى رێوشوێنى توند لەزۆربەى وڵاتانى جیهان، بۆ ئەوەى زیاتر ڤایرۆسەکە تەشەنە نەکات. .