گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

واشنتۆن وێنەى دانانى سیستمى بەرگرى موشەکى (پاتریۆت)ى لە عێراق بڵاوکردەوە

2020.03.31 - 10:03
واشنتۆن وێنەى دانانى سیستمى بەرگرى موشەکى (پاتریۆت)ى لە عێراق بڵاوکردەوە
ناس کورد- سوپاى ئەمریکا وێنەى دانانى ئەو سیستمە بەرگرییەى بڵاوکردەوە کە لە عێراق لە چەند بنکەیەکى سەربازى جێگیرى دەکات بۆ بەرپەرچدانەوەى هەر هێرشێکى موشەکى بۆ سەر بنکە سەربازییەکانى. . بەگوێرەى لێدوانى چەند بەرپرسێکى عێراقى و ئەمریکى، هەفتەى رابردوو یەکێک لە پاترییەکانى موشەکەکان گەیشتۆتە بنکەى سەربازى عەین ئەسەد کە تایبەتە بە هێزەکانى ئەمریکا و پێشتر لەلایەن ئێرانەوە هێرشى موشەکى کرایە سەر. . بەوتەى بەرپرسێکى سەربازى ئەمریکیش پاترییەکى ترى موشەکەکان گەیشتووەتە بنکەى سەربازى حەریر لە شارى هەولێر و دوو پاترى دیکە ماوون و هێشتا لە وڵاتى کوەیتە و چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە بگوازرێنەوە بۆ عێراق. . دانانى سیستمى بەرگرى موشەکى لەعێراق لەلایەن ئەمریکاوە دواى ئەو هێرشە موشەکییەى ئێران هات بۆ سەر بنکەى سەربازى عەین ئەسەد لە رۆژئاواى عێراق کە وەک تۆڵەکردنەوەیەک لە کوژرانى قاسم سولەیمانى ئەنجامدرا. .