گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: توشبوویەکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکرا

2020.03.31 - 09:13
وەزارەتى تەندروستى: توشبوویەکى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەشارى هەولێر تۆمارکرا
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى هەولێر، بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا". . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە توشبووەکە ئافرەتێکی تەمەن 22 ساڵە و بەرکەوتووی تووشبووەکەی ناحیەی خەلیفانە. .