گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرى عەلى خامنەیى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا

2020.03.31 - 08:48
نوێنەرى عەلى خامنەیى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا
ناس کورد- ئاژانسێکى ئێرانى هەواڵى گیانلەدەستدانى شێخ جەعفەر ئازربەند، پیشنوێژى مزگەوتى شارى جهار برج میاندوبى شارى ئازربیجان و نوێنەرى رابەرى گشتى ئێران، بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند. . بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هەواڵى تەسنیمى ئێرانى " لەدواى ئەوەى بۆ چەند رۆژێک بوو لە نەخۆشخانە بوو بۆ وەرگرتنى چارەسەر بەڵام شێخ جەعفەر ئازربەند نوێنەرى عەلى خامنەیى ڕابەرى گشتى ئێران بەڤایرۆسى کۆرۆنا گیانى لەدەستدا". . شارى میاندوب کە دەکەوێتە باشورى شارى ئازربیجانى رۆژئاوا، یەکێکە لەو ناوچانەى کە ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا بڵاوبۆتەوە و 71 توشبووى ڤایرۆسەکەى تیادا تۆمارکراوە. .