گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک باسى وادەى کەمبونەوەى حاڵەتەکانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بۆ سفر دەکات

2020.03.30 - 23:43
توێژینەوەیەک باسى وادەى کەمبونەوەى حاڵەتەکانى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بۆ سفر دەکات
ناس کورد- توێژینەوەیەکى ئیتاڵى پێشبینی دەکات لەنێوان 6ی نیسان بۆ 5ی ئایار ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا ڕوو لە کەمبوونەوە بکات لەسەرتاسەرى ئیتاڵیا و ڕێژەکە بگاتە سفر. . توێژینەوەکە لەلایەن پەیمانگاى ئیناوى بۆ دارایی و ئابوریی (Eief) کراوە، لەسەر بنەماى ئامارەکانى ڕۆژانەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە تا 29 ى ئەم مانگە و بەپشت بەستن بە ئامارەکان خەمڵاندن کراوە بۆ وادەى کەمبوونەوەى حاڵەتەکان بۆ سفر لەهەر هەرێمێکى ئیتاڵیا. . بەپێی توێژینەوەکە، ناوچەى ترينتينو ئەلتو ئديجي ڕەنگە یەکەم ناوچە بێت لەسەر ئاستى ئیتاڵیا کە لە شەشى نیساندا حاڵەتەکانى توشبوون تێیدا ببێتە سفر، دواى ئەویش هەرێمى  ليغوريا وئومبريا وبازيليكاتا دێن لە حەوتى هەمان مانگدا. . هەر بەپێی توێژینەوەکە، خەمڵاندن کراوە کە ناوچەى فالى دى ئوستا لە (هەشتى نیسان)، فريولي فينيزيا جوليا لە (10ى نیسان)،  ئبروتسو (11 نیسان) ، فينيتو وسقلية (14 نیسان)، بييمونتي (15 نیسان) لاتسيو (16 نیسان) ، كالابريا (17 نیسان) ، كامبانيا (20 نیسان) ، لومبارديا (22 نیسان)، ئميليا رومانيا (28 نیسان)،  توسكانا لە پێنجى ئایار ژمارەى حاڵەتەکانى توشبوون تێیاندا ببێتە سفر.