گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام هەوڵەکانی شکستیان هێناوە

هاوپەیمانی فەتح دیسان هێرشی کرد.. تیمەکەى زورفی دەیەوێت لایەنەکان لەخشتە ببات

2020.03.30 - 22:51
هاوپەیمانی فەتح دیسان هێرشی کرد..  تیمەکەى زورفی دەیەوێت لایەنەکان لەخشتە ببات
ناس کورد- هاوپەیمانی فەتح عەدنان زورفی، ڕاسپێدراو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە لەخشتەبردنی لایەنە سیاسییەکانی تۆمەتبارکرد، سیاستمەدارێکی عێراقیش دەڵێت: "چەند ناوێکی تر وەک جێگرەوە بۆ زورفی لێرە و لەوێ هاتووتە بەرباس". .  ئەمڕۆ دووشەممە، 30 ئازاری 2020، محەمەد کەریم، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە: "تیمی دانوستانکاری عەدنان زورفی تایبەت بە وتوێژکردن لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی ناو پرۆسەی سیاسی عێراق هەوڵی ئەوەی داوە لایەنەکان بە پێشکەشکردنی پۆستی باڵا لە خشتەببن بۆئەوەی پشتگیری لایەنەکان بەدەست بهێنێت، بەڵام لەوکارە شکستیان هێناوە". . کەریم ئاماژەی بەوەکردوە: "بەرەی ناڕازی دژ بە زورفی ڕۆژ بەڕۆژ لە هەڵکشاندایە، چونکە ناوبراو بە فشاری ئەمریکییەکان بەربژێرکراوە بۆ ئەو پۆستە". . پەرلەمانتارەکەی فەتح ئەوەشی خستوەتەڕوو، تیمە دانوستانکارەکەی زورفی هەوڵێداوە لە وتووێژەکانییاندا لەگەڵ لایەن سیاسیەکان چەندین پۆستی باڵایان پێشکەش بکەن." . پەرلەمانتارەکەی فەتح ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە "هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە زورفی ناتوانێت لە وادەی دەستوری دیاریکراودا کابینەکەی پێکبهێنێت و ئەو لایەنانەشی کە داکۆکیان لێدەکرد خەریکە پەشیمان دەبنەوە". . هاوکات عیزەت شابەندر، سیاسەتمەداری دیاری عێراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی کردووە و دەڵێت، "ئەو ناوانەی کە لایەنە شیعییەکان لە توڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک جێگرەوەیەک بۆ زورفی بڵاویانکردوەتەوە ناڕاستە، ئەوەش وادەکات بەبێ جێگرەوەیەکی دروست بۆ زورفی توانای خۆیان لە گۆڕانکاری و مافی ڕەوای دەستوری خۆیان لەدەستبدەن". .  ئەمە لە کاتێکدایە کە میساق حامدی، پەرلەمانتاری فەتح دوێنێ یەکشەممە داوای لە عەدنان زورفی کردبووە پۆزشی فەرمی خۆی لە پێکهێنانی کابینە وەزارییەکەی پێشکەش بکات. .  حامدی ئاماژەی بەوەشکردوە کە زیاتر لە 120 پەرلەمانتاری لایەنە شیعییەکان دژ بە ڕاسپاردنی زورفین بۆیە باشترە بەزووترین کات پاشەکەشە لە پێکهێنانی حکومەتەکەی بکات.