گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جموجوڵەکانی ئەمریکا لەخۆوە نییە

حزبوڵای عێراقی ئامادەیی بۆ شەڕی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند

2020.03.30 - 22:33
حزبوڵای عێراقی ئامادەیی بۆ شەڕی هێزەکانی ئەمریکا ڕاگەیاند
ناس کورد- کەتائیبی حزبوڵای عێراقی ئامادەیی خۆی بۆ شەڕی "بەرگری" لەدژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەربڕی. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی ئازاری 2020، محەمەد محێیی، وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵا لە عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "جموجوڵەکانی ئەمریکا لەخۆوە نییە و پڕۆسەى دووبارە جێگۆڕکێی هێزەکانیش نییە، بەڵکو چەند ئامانجێکە کە واشنتن دەیەوێت بیپێکێت." . دەشڵێت، "ئەمریکا دەزانێت لایەنەکانی بەرهەڵستکار (المقاومة) بووەتە ڕێگر لە بەردەم پیلانگێڕییەکانی." . محەمەد محێیی دەشڵێت، "ئێمە لەوپەری ئامادەباشیداین بۆ شەڕکردن دژی هێزەکانی ئەمریکا ئەگەر هاتوو سور بوو لەسەر مانەوەى یاخود بە ئامانجگرتنی هێزەکانمان،" و دەڵێت، "ئەمریکا دەزانێت کە تاکە شتێک لە بەرانبەریدا بوەستێتەوە کەتیبەکانی حزبوڵایە." . ئاماژەى بەوەشکردووە کە "لایەنەکانی بەرهەڵستکار بە تایبەت حزبوڵا توانا و توانستی ڕوبەڕوبوونەوەى هێزەکانی ئەمریکای هەیە،" و جەختیکردەوە کە "سەرجەم پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە ناوەوە و دەرەوەى عێراقیش بۆ لێدانی ئەو لایەنانەیە." . وتەبێژەکەى حزبوڵا پێیوایە "ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت لە قەیرانی کۆرۆنا هەڵبێت کە ئێستا تێی کەوتووە، ترەمیش زانیویەتی کە ویلایەتی دووەمی سەرۆکایەتی لەدەست دەدات."