گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر ئاستى وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى دەریاى سپى ناوەڕاست

عێراق و ئێران لەسەرەوەى ڕیزبەندى گیانلەدەستدانن بە کۆرۆنا

2020.03.30 - 22:12
عێراق و ئێران لەسەرەوەى ڕیزبەندى گیانلەدەستدانن بە کۆرۆنا
 ناس كورد- ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى عێراقى لە پلەى دووەمدا دانا لەڕووى ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى کۆرۆناوە لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى دەریاى سپى ناوەڕاست لەدواى ئێرانەوە. . رێکخراوەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، عێراق 42 حاڵەتى گیانلەدەستدانى ڕاگەیاندووە، لەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە لە 24 شوباتى ئەمساڵەوە تا ئێستا، بەوەش دەبێتە دووەم وڵات لەرووى ژمارەى گیان لەدەستدانەوە بەو ڤایرۆسە لەناوچەى رۆژهەڵاتى دەریاى سپى ناوەراست لەدواى ئێران. . رێکخراوەکە پێشبینی دەکات لە 10 ڕۆژى داهاتوودا بەرزبوونەوەیەکى گەورە لە ژمارەى توشبووان ڕووبدات لەگەڵ زیادبوونى ژمارەى پشکنینەکان، دواى ئەوەى سێ تاقیگەى نوێ لە نەجەف و بەسرە و شارى پزیشکى لە بەغدا دانراون. . لەدواى دانانى ئەو سێ تاقیگە نوێیەوە، ژمارەى پشکنینەکان بۆ زیاتر لە 4500 پشکنین لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، بەراورد بە 100 پشکنین لەماوەى ڕۆژێکدا لەماوەى چەند هەفتەى ڕابردوودا. . رێکخراوى تەندروستى جیهانى دەڵێت، وەزارەتى تەندروستى فیدراڵ و وەزارەتى تەندروستى هەرێم و رێکخراوى تەندروستى جیهانى و هاوبەشەکانى دیکە، کاردەکەن لەسەر بڵاوکردنەوەى راستییەکان و گرتنەبەرى رێوشوێنى خۆپارێزى دژى ڤایرۆسەکە. . ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەرى ڕێکخراوەکە لە عێراق دەڵێت، "لە پەیوەندیى بەردەوامداین لەگەڵ وەزارەتى تەندروستى عێراق بۆ کۆکردنەوەى زانیارییەکان و ئاڕاستەکردنى راسپاردەکان".