گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا بەرهەمناهێنرێت لەکاتێکدا زانست زۆر پێشکەوتووە؟

2020.03.30 - 22:01
بۆچى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا بەرهەمناهێنرێت لەکاتێکدا زانست زۆر پێشکەوتووە؟
ناس کورد- جیهان لە چاوەڕوانى دروستکردنى ڤاکسیندایە بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، لەکاتێکدا زۆرێک دەپرسن بۆچى هیچ ئەنجامێک تا ئێستا دیار نییە لەکاتێکدا زانست و تەکنەلۆجیا بەو ڕادەیە زۆرە پێشکەوتووە؟ . پێش ئەوەى بچنە ناو وردەکاریی هۆکارەکانەوە، پێویستە ئەوە ڕوونبکرێتەوە کە جیاوازى هەیە لەنێوان دەرمانى چارەسەرى نەخۆشى لەگەڵ ڤاکسین کە بۆ ڕێگرى یان خۆپاراستن لە نەخۆشى چاوەڕوانکراو بەکاردەهێنرێت. . هەرچەندە قەبارەى بازاڕى ڤاکسین و دروستکردنى دژە تەنى پلازما دەگاتە 35  ملیار دۆلار، بەڵام ڕێژەیەکى کەمە و لەنێوان 2-3% یە، لەکۆى بازاڕى دەرمان لە جیهاندا کە قەبارەکەى دەگاتە 1.2 ترلیۆن دۆلار. . بە لەبەرچاوگرتنى کەمى بازاڕى ڤاکسن لە جیهاندا دەردەکەوێت کە بەرهەمهێنانى هەر ڤاکسینێک بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەر نەخۆشییەک، پێویستى بە تەکنەلۆجیاى ئاڵۆز و ماوەیەکى درێژە تا بەرهەمهێنانى هەر دەرمانێکى ئاسایی دەگۆڕێت بۆ ڤاکسینێک کە بەکاربهێنرێت، ئەوەش توێژینەوە و تاقیکردنەوە و گەرەنتى بەکارهێنانى مرۆیی و وەرگرتنى ڕەزامەندى حکومى لەخۆدەگرێت. . ماوەى قۆناغى بەرهەههێنان پێویستى بە وەبەرهێنانى زەبەلاحە، کە بەپێی خەمڵاندنەکان لەنێوان ملیار بۆ چوار ملیار دۆلار بێت. . هەروەها بۆ بەکارهێنان، ڤاکسین تەنها یەکجار بەدرێژایی تەمەن یان ساڵى یەکجار بەکاردەهێنرێت، ئەوەش ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بۆچى کۆمپانیاکان زیاتر دەرمانێک بەکاردەهێنن کە ڕۆژانە بەکاربهێنرێت، چونکە لە ڕێگەیەوە داهاتیان دەستدەکەوێت و قازانجى زیاترە وەک لە دروستکردنى ڤاکسین. . هەرچەندە پیشەسازى دروستکردنى ڤاکسین ڕەنگە وەبەرهێنانێک نەبێت کە جێگەى سەرنج ڕاکێشانى کۆمپانیاکان بێت، بەڵام سودى گەورەى ئابورى دەبێت بۆ ماوەیەکى درێژ.