گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەی پزیشکێکی چینی دوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیوە

2020.03.30 - 21:26
وێنەی پزیشکێکی چینی دوای چاکبوونەوەی لە کۆرۆنا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تەنیوە
ناس كورد- بڵاوبوونەوەی دوو وێنەی جیاوازی پزیشکێکی چینی تەمەن 70 ساڵ دوای چاکبوونەوە و زاڵبوونی بەسەر پەتای کۆرۆنادا، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرسامکرد. . چین ویکنگ، باڵوێزی چین لە سعودیە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دوو وێنەی جیاوازی پزیشکێکی چینی تەمەن 70 ساڵی بڵاوکردەوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بۆماوەی 70 ڕۆژیش ململانێی لەگەڵ نەخۆشییەکە کردوە تا توانیوەیەتی بەسەریدا زاڵبێت". . باڵوێزەکەی چین لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: "ئەوەى بڵاومکردووەتەوە دوو وێنەی جیاوازی دکتور "چیو های"یە پێش و دوای چاکبوونەوەی لە پەتای کۆرۆنا". . ویکنگ لە تویتەکەیدا دەشڵێت: "ئەوه دکتۆر چیو هاییە کە توانیویەتی لەماوەی 70 ڕۆژدا لە شاری ووهان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەستێتەوە و لەئێستاشدا بە تەواوی چاکبووەتەوە". . باڵوێزە چینییەکەی لە کۆمێنتەکەیدا لە سەر وێنەکە  نوسیویەتی: " زۆرێک لە کێشی لەشی لە دەستداوە، ڕەنگی قژیشی گۆڕاوە بۆ خۆڵەمیشی، ڕێزمان بۆ پاڵەوانانی تەندروستی هەیە کە لە پێناو تەندروستی ئێمەدا کۆشش دەکەن، ئێمەش لە پێناو ئەواندا لە ماڵەکانمان دەمێنێنەوە، #هەموومان_بەرپرسیارین". . وێنەکە بە خێرایی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی  و بوە سومبولێکی هیوابەخش بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسەکە بوون لە جیهاندا.      .  ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی هوبی و لە شاری وهانی وڵاتی چین سەرهەڵدا وبەخێرایی بە ناو وڵاتانی جیهاندا بڵاوبوەوە ولە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون لە سەرانسەری جیهان نزیکبوەتەوە لە 700 هەزار کەس و و زیاتر لە 36 هەزار کەسیش گیانیلەدەستداوە. . لەدەستدانی سەدان ملیار دۆلار، سستبوونى ئابورى جیهان، ڕاگرتنى پڕۆسەى خوێندن، پەککەوتنى کۆمپانیا گەورە جیهانییەکان، ڕاوەستانى ژیانى گشتى، کەرەنتینەکردنی نزیکەی سێ ملیار کەس لە ئێستادا لە زیانە هەرە دیارەکانى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنان.