گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها گەشتە بازرگانییەکان بەردەوامن

فڕۆکەخانەى سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بەردەوام بن

2020.03.30 - 19:38
فڕۆکەخانەى سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی بەردەوام بن
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەموو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانە و بەپێچەوانەوە بە تەواوی ڕاگیراون، ئەوەی ئێستا بەردەوامە تەنها گەشتی فڕۆکە بازرگانییەکانە. . تاهیرعەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دواین گەشتی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکەوە لە 17ى ئەم مانگەدا بوو، پاش ئەو وادەیەش هەموو گەشتەکان بە فەرمانی دەستەی فڕۆکەوانی عێراق بە تەواوی ڕاگیراون تا 11ی نیسانی داهاتوو". . وتیشی: "لە ئێسادا هیچ گەشتێکی ئاسمانی بۆ وڵاتانی دیکە نییە و پێشوازیش لە هیچ فڕۆکەیەکی گەشتیاری ناکەین تەنها فڕۆکە بارهەڵگرە بازرگانییەکان نەبێت". . بەوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانی، فڕۆکەخانەکە لە ئێستادا تەنها پێشوازی لە فرۆکەکانی "کارگۆ" دەکات، ئەوانەی کە کەلوپەلە بازرگانییەکان دەگۆازنەوە بۆ شاری سلێمانی". .  ئاماژەی بەوەشکرد، گەشتەکانی فڕۆکەکانی کارگۆ ڕۆژانە نییە، بەڵکۆ ئەو فڕۆکانەش هەفتەی دووجار گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەى سلێمانی ئەنجامدەدەن". . سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکە بازرگانییەکان لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، تاهیرعەبدوڵلا وتی: "پێش ئەوەی فڕۆکەکان بارەکانیان ڕەوانەی بازارەکانی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بکرێت، هەموو کەلوپەلە بازرگانییەکانی ناو ئەو فڕۆکانە ئاڕاستەی گەنجینەیەکی تایبەت لەناو فرۆکەخانەی سلێمانیدا دەکرێت و لەژێر چاودێری ئاسایش و تیمی تایبەتی تەندروستی فڕۆکەخانە پشکنین و پاگژەدەکرێت پاش تەواوبوونی ڕێکارەکان ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت".