گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى سلێمانى: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەدواى تەقەکردن لە باوکى هەڵهاتبوو

2020.03.30 - 18:17
پۆلیسى سلێمانى: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کەدواى تەقەکردن لە باوکى هەڵهاتبوو
ناس کورد-   پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى ڕاگەیاند، کە دواى تەقەکردن لە باوکى هەڵهاتبوو. . بەپێى ڕاگەیەنراوێکى پۆلیس، ڕووداوەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندێكی سنوری قەزای قەرەداغ روویداوە، کاتێک تۆمەتبارێک باوكی بەفیشەك برینداركردووەو دواتر هەڵاتووە. . ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنورەكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا تۆمەتبار لەگوندێك دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار بەكاری هێناوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، س ،ج ) لەدایكبوی 1999، دانیشتوی گوندی تلەزەیت لەسنوری قەزای قەرەداغ، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە. . ئەمە یەكەم ڕوداوە لە سنورى قەرەداغ كە لەڕۆژی قەدەغەکردنی هاتوچۆوە تۆمار دەكرێت.