گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ڕێگایەک بۆ قوتاربوون لە بێزاری مانەوە لە ماڵ و کەرەنتینەدا

2020.03.30 - 17:10
چەند ڕێگایەک بۆ قوتاربوون لە بێزاری مانەوە لە ماڵ و کەرەنتینەدا
ناس کورد- مانەوە و كەرەنیتنە لە ماڵەوە تەنها لایەنی نەرێینی نییە، بەڵكو چەند لایەنێكی ئەرێنیشی هەیە مرۆڤ دەتوانێت بەم ڕێگایانەی لای خوارەوە سوودیان لێببینێت: . وەرزشكردن لە درەنگ هەستان لەخەوی بەیانیان باشترە و سودی بۆ ئارامی دەروون و جەستە هەیە و دڵەڕاوكێ كەم دەكاتەوە. . خوێندنەوە باشترین ڕێگایە بۆ ڕێكخستنەوەی بیروهۆش، توێژەران دەڵێن، خوێندنەوە واتلێدەكات ئەرێنی بڕوانیتە هەموو شتێك. . پاككردنەوەی ناو ماڵ یارمەتی ڕاگرتنی پاكی ناو ماڵ دەدات لە هەموو بەكتریا و ڤایرۆسێك. . پاككردنەوەی باخچە یارمەتی نەهێشتی خەمۆكی و گرژی و ڕاڕای دەدات، لەبەركردنی جلی تایبەتمەند بۆ ئەوكارەش لە ڤایرۆسەكە دەتپاریزێت. . تێڕامان ڕاهێنانێكی عەقڵیە بۆ بەهێزكردنی تەندروستی جەستە و چالاككردنی بیرگە و بەرگری لاشە. . چالاكی جوانكاری لەڕێگەی زەیت و دەرمانی سروشیتەوە دەتوانیت دەموچات و لەچەوری و زیپكە پاكبكەیتەوە. . فێربوونی زمانەكان سەیركردنی گرتەی ڤیدیۆیی ڕاهێنانەكان و پیادەكردنیانەوە یارمەتیەكی باشە بۆ فێربوونی زمانی جیاواز. . پەیوەندیكردن بەئەندامانی خێزانەوە بەهۆی دەوام و چوونەدەرەوە كەمترین كات ڕەخساوە بۆ گفتوگۆ و دانیشتن لەگەڵ ئەندامانی خێزان، لەئێستادا دەتوانیت قەرەبوویان بكەیتەوە.