گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەر مەردیت خۆت و خێزانەکەت وەرن بۆ نەخۆشخانەی سەرچنار

تەندروستى سلێمانى وەڵامێکى توندى شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە لەبارەى کۆرۆناوە

2020.03.30 - 16:43
تەندروستى سلێمانى وەڵامێکى توندى شاسوار عەبدولواحیدی دایەوە لەبارەى کۆرۆناوە
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى وەڵامێکى توندى شاسوار عەبدلواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەداتەوە کە ڕایگەیاندبوو کۆرۆنا لە هەرێمى بوونى نییە. . یاد نەقشبەندى، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەهەژمارى فەرمى بەرێوەبەرایەتییەکە نوسیویەتى "ئەگەر مەردیت و دڵنیایت لە قسەکانت (شاسوار عەبدولواحد) خۆت و خێزانەکەت بێ هیچ خۆپارێزیەک وەرە سەردانێکی نەخۆشخانەکەی سەرچنار بکە و تەوقەیەک لەگەڵ نەخۆشەکان بکە و یەکی گوڵێکیان بەرێ بۆ ئەوەی بزانین کۆرۆنا هەیە یان نا...؟". . شاسوار عەبدولواحید دوینێ لە هەژمارەکەى خۆى لە فەیسبوک لە وەڵامى ئەو کەسانەدا کە پرسیاریان لێکردبوو لەبارەى کۆرۆناوە ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا ئەو ڤایرۆسە نەهاتووەتە هەرێم و هیچ حاڵەتێکى مردنى فیعلى بەو ڤایرۆسە تۆمارنەکراوە. . ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم تا ئێستا، 150 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون کە یەکێکیان گیانیان لەدەستداوە 57 توشبووش چاکبوونەتەوە.