گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانگەوازێکى بەپەلە لە وەزارەتى تەندروستییەوە

2020.03.30 - 16:11
بانگەوازێکى بەپەلە لە وەزارەتى تەندروستییەوە
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بانگەوازێکى بەپەلە ئاڕاستەى ئەو کەسانە دەکات کە پێش ١٥ى شوبات گەشتى دەرەوەى وڵاتیان کردووە و پشکنینیان بۆ نەکراوە و داوادەکات پەیوەندى بە سەنتەرەکانى پشکنینى کۆرۆناوە بکەن. . وەزارەتەکە لە بانگەوازەکەدا ئاماژەى بەوەکردووە "ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکەینەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەرەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە 122 یان سەنتەرەکانی کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی". . جەختیشیکردووەتەوە، بانگهێشتکردنى ئەو کەسانە  تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی ئەو کەسانە و کەسوکاریانە، بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت رێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت.