گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بيلوسى: بەهۆى ترەمپەوە كۆرۆنا ژمارەيەكى زۆر ئەمريكى لەناوبردوە

2020.03.30 - 13:28
بيلوسى: بەهۆى ترەمپەوە كۆرۆنا ژمارەيەكى زۆر ئەمريكى لەناوبردوە
ناس کورد- نانسى بيلوسى، سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمريكا دەڵێت، نکۆڵیكردنى ڕاستيەكانى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەمريكا و مەترسییەکەى بوە هۆى ئەوەى ژمارەيەكى زۆر ئەمريكى گيان لەدەست بدەن. . بيلۆسى بە تۆڕى "سى ئێن ئێن"ى وتوە، "نکۆڵییەکانى ترەمپ لەسەرەتاوە بكوژ بون"، ئەمەش لەكاتێكدايە كە ژمارەى گيانلەدەستدان لە ئەمريكا بە ڤايرۆسى كۆرۆنا نزيك بوەتەوە لە 2500 كەس". . بيلوسى بە تونديش دژى پێشنيارەكەى ترەمپ وەستايەوە بۆ كردنەوەى ئابورى لەو وڵاتە لە 12\4\2020 و هۆشداريش دەدات لەوەى كە ڤايرۆسەكە بەردەوامە لە بڵاوبونەوە، پێشى وايە كەمى ئامێرى پشكنين دەبێتە هۆى ئەوەى نەتوانرێت سەرجەم توشبوان دەسنيشان بكرێن و ڤايرۆسەكە دزە دەكات بۆ ناوچەكانى تر. . سەرۆكى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمريكا پێشى وايە، ترەمپ لە هەفتەكانى سەرەتادا هەوڵێكى زۆر كەميدا  و رەخنەكانى ئەوى ڕەتكردەوە، تا هەفتەى پێشوو كە فەرمانى كرد پێداويستيە پزيشكيە سەرەكيەكان بەرهەم بهێنرێن. . دەشڵێت: ناتوانين ڕێگەى پێيدەين بەو شێوەيە و لە پشتگوێخستنى ئەوەى ڕودەدات بەردەوام بێت، جەختیش دەكاتەوە كە حاكمى ولايەتەكان مافى خۆيانە هەست بە نائومێدى بكەن بەرامبەر كۆنگرێس لەبەر ئەوەى پارەى پێويست بۆ حكومەتە ناوخۆييەكان دابين ناكات بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پەتاكە. . نزيكەى 140 هەزار توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئەمريكا تۆمار كراوەو ئەو وڵاتە بوەتە ناوەندى نوێى ڤايرۆسەكە، لەو ژمارەيە نزيكەى 2500 كەس گيانيان لەدەستداوەو نزيكەى 4500 توشبوش چاكبونەتەوە، بەشێك لە ڕۆژنامە ديار و كەسايەتيەكانيش دۆناڵد ترەمپ بەوە تۆمەتبار دەكەن كە پەتاكە بە هەند وەرناگرێت و هەست و سۆزى بەرامبەر ژيانى كەسانى تر نييە. .