گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

37 هەزار کەس لە شارۆچکەیەکی هەرێمدا کەرەنتینە کران

2020.03.30 - 12:02
37 هەزار کەس لە شارۆچکەیەکی هەرێمدا کەرەنتینە کران
ناس کورد- شەهرام عەزیز بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، شارۆچکەی خەلیفانی سەربە قەزای سۆران کەرەنتینە کرا، کە زیاتر لە 37 هەزار هاووڵاتی تێدایە. . کاروان حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهۆی تۆمارکردنی ئەو حاڵەتانەی کۆرۆنا لە دوێنێ و ئەمڕۆدا لە شارۆچکەی خەلیفان، بڕیارماندا شارۆچکەکە بەتەواوی کەرەنتینە بکەین". . وتیشی: "توشبووانی شارۆچکەکە تائێستا لە یەک خێزانن، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنیان لەگەڵ خەڵکیتر هەبووە ئەو بڕیارە دراوە و سامپڵ لەو کەسانە وەردەگرین کە  بەرکەوتنیان لەگەڵیاندا هەبووە و دواتر قۆناغ بە قۆناغ پشکنینی دیکە ئەنجامدەدەین". .   شارۆچکەی خەلیفان سەر بە قەزای سۆرانە و بەگوێرەی ئامارەکان، ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاترە لە 37 هەزار کەس، دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکەی لە شارۆچکەکە ڕاگەیاند، ئەمڕۆش تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی دیکە لە شارۆچکەکە راگەیاندرا کە کەسوکاری توشبووەکەی دوێنێن.   .