گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەكاتێكدا زياتر لە نيوەى جيهان لەماڵەكانياندا كەرەنتينە كراون !

بۆچى سويد ڕێگە بە هاووڵاتيانى دەدات ژيانى ئاسايى بەڕێبكەن؟

2020.03.30 - 09:15
بۆچى سويد ڕێگە بە هاووڵاتيانى دەدات ژيانى ئاسايى بەڕێبكەن؟
ناس كورد-   لەكاتێكدا زۆرينەى وڵاتى جيهان بە تايبەتيش ئەوروپا چەندين شارى گەورەيان كەرەنتين كردوە و هاوڵاتيان دەبێت لە ماڵەكانيان نەيەنە دەرەوە، سويد كە دەوڵەتێكى ئەوروپيە بەشێوەيەكى ئاسايى مامەڵە دەكات و هاوڵاتيانى ژيانى ئاسايى ڕۆژانەيان بەڕێدەكەن. . دواى زستانێكى دورودرێژ و سارد لەئێستادا كەشێكى گونجاوە بۆ هاوڵاتيانى سويد لە ماڵەكانيان بێنە دەرەوەو لە باخچەو شوێنە گشتيەكاندا كات بەسەربەرن و ئايسكرێمێك لە تەنيشت پەيكەرە زەبەلاحەكەى "ڤايكينگ" لە مەيدانى ماريا لە ستۆكهۆڵم بخۆن، ياخود گەنجان لەسەر شۆستەى شەقامەكان دانيشن و خۆشى لە خواردن و خواردنەوە ساردەكانيان ببين. . لەچەندين شوێن و چەندين شارى تر يانە شەوانەكان كراونەتەوە، بەڵام كۆبونەوەكان نابێت لە 50 كەس زياتر بن ئەوەش لە ڕۆژى يەك شەممە دەستى پێكردوە، بارودۆخى سويد بە وڵاتى ترى ئەوروپا بەراورد ناكرێت بۆ نمونە لە دانيمارك لە 10 كەس زياتر بۆيان نييە كۆببنەوە، لە بەريتانيا نابێت لەگەڵ يەك كەسيشدا يەكترى ببين كە ئەندانى خێزانەكەت نەبێت و لەيەك ماڵ نەژين. . هەموو كەسێك بەرپرسيارێتيەكى گەورەى لەسەر شانە . بەشێوەيەكى سروشتى لە سويدا ڕێگەكان چۆڵترن، كۆمپانياى "ئێس ئێڵ" ى تايبەت بە گواستنەوە لە ستۆكهۆڵم دەڵێت، ژمارەى سەرنشينان %50 كەمى كردوە بەتايبەتى لە شەمەندەفەر وميترۆكاندا، بەپێى سەرژمێريەكان بە شێوەيەكى سروشتى نيوەى هاوڵاتيانى شارى ستۆكهۆڵم ناچنە سەر كار و لەماڵەوە كارەكانيان ڕادەپەڕێنن. . كۆنپانيايەكى تايبەت بە كارى جيهانى لە ستۆكهۆڵم كە حكومەت پشتگيرى دەكات دەڵێت، لە كۆمپانيا گەورەكانى پايتەخت ئەوانەى لە ماڵەوە كارەكانيان ڕادەپەڕێنن گەيشتوەتە %90ە، ئەوەش بەهۆى هێزى كارى ڕاهێنراو لەسەر تەكنەلۆژيا و ئەو ڕۆشنبيرى كارەى بونى هەيە، كە بوەتە هۆى بەهێزكردنى كاركردن لە دورەوە. . "ستيڤان ئينگاڤارسۆن"  بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى كۆمپانياكە دەڵێت، هەموو كۆمپانياكان تواناى ئەوەيان هەيە كارمەندەكانى لە ماڵەوە كار بكەن و ئەوەش سەركەوتوە. . تائێستا لە سويد 3700 توشبوو و 110 گيان لەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە، دەسەڵاتداران و كەرتى تەندروستى ئەو وڵاتە هيواخوازن بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە خاو ببێتەوە پێش ئەوەى ڕێوشوێنى توند بگرنە بەر، حكومەت تا ئێستا تەنها ڕێنمايى داوە، وەك مانەوە لە ماڵەوە ئەگەر نەخۆشى ياخود بە تەمەنى، دەستەكانت بەردەوام بەباشى بشۆ، گەشتى ناپێويست مەكە و لەماڵەوە كار بكە. . ستيڤان لۆڤين سەرۆك وەزيرانى سويد لە وتارێكى تەلەفزيۆنيدا بۆ هاوڵاتيانى دەڵێت، ئێمە پێگەيشتوين و پێويستە ژير بين، ترس و پروپاگەندە بڵاو نەكەينەوە، كەس بە تەنها نييەو هەمومان بەيەكەوەين لەم قەيرانەدا، بەڵام هەموو كەس بەرپرسيارێتيەكى گەورە دەكەوێتە سەر شانى؟ . ئاستێكى بەرزى متمانە بەخۆبون . زۆرينەى هاوڵاتيانى سويد وتارەكەى سەرۆك وەزيرانيان بينى و پشتگيريان كرد، ئەوەش بەپێى ڕاپرسيەكى يەكێك لە دامەزراوە گەورەكانى ئەو وڵاتە، لەهەمان كاتدا ئاستێكى متمانە بەخۆبونى بەرز لەلايەن حكومەتى سويدەوە هەيە و زۆرينەى خەڵك پێيان وايە كە هاوڵاتيان هان دەدات كە بەشێوەيەكى خۆبەخشانە بە ڕێنماييەكانەوە پابەند بن. . لەوانەيە ديمۆگرافياش يەكێك بێت لە هۆكارە كاريگەرەكان لەسەر شێوەى مامەڵەكردنى سويد لەگەڵ قەيرانەكەدا، بە پێچەوانەى دانيشتوانى وڵاتانى سەر دەرياى سپى ناوەڕاست كە چەندين نەوە بەيەكەوە لە ماڵێكدا دەژين زۆرينەى خێزانەكانى سويد لە يەك كەس پێكهاتون، ئەوەش لە مەترسى بڵاوبونەوە و تەشەنەكردنى ڤايرۆسەكە كەمدەكاتەوە. . سەرەڕاى ئەمانەش هاوڵاتيانى سويدى حەزيان لە چونە دەرەوەو وەرگرتنى هەوايەكى پاكە، بەرپرسانيش خۆيان لەوە لادەدەن كە ڕێوشوێنى توند بسەپێنن بۆ ئەوەى خەڵك لەماڵەكانياندا گير نەخۆن و پارێزگارى لە تەندروستى و تواناى جەستەيى و مێشكيان بكەن. . مێژوو بڕيار دەدات . لەكاتێكدا سويديەكان دەبينن زۆرينەى وڵاتانى ئەوروپا لە كار وەستێنراون و هاوڵاتيان ناچار كراون لە ماڵەكانياندا بمێننەوە، كەسانێك هەن گومان لە ڕێوشوێنەكانى وڵاتەكەيان دەكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەى قەيرانەكە. . دكتۆر "ئيمان فرانس" زاناى پەتاكان لە كۆلێژى پزيشكى سويد لە پەيمانگاى كارۆلينسكا دەڵێت: پێموايە خەڵك زياتر خواستيان لەوەيە كە پابەندى ڕێنماييەكان بن، بەڵام لەم بارودۆخەدا پێموانييە تەنها ئەوە بەس بێت، داوا دەكات ڕێنمايى ئاشكراتر بە خەڵ بدرێت لەسەر چۆنێتى مامەڵەكردن لە شوێنە گشتيەكاندا وەك فرۆشگا و يانە وەرزشيەكان. . بارودۆخەكە وەك هەر وڵاتێكى تر كاريگەرى لەسەر كار و پيشەى بەشێك لە هاوڵاتيانى سويد كردوە، بۆ نمونە سەرتاشخانەى Honest Al's ى بەناوبانگ لە مەيدانى ماريا ژمارەى سەردانيكەرانى زۆر كەميكردوە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى سەرجەم ڕێوشوێنەكانى گرتوەتە بەر بۆ پارێزگاريكردن لە تەندروستى سەردانيكەران. . خاوەنى سەرتاشخانەكە دەڵێت، ژنەكەشم خاوەنى كۆمپانيايەكى بچوكى خۆيەتى و ئێمە پشتمان بە خۆمان بەستوە، بەڵام كار پەكى كەوتوەو زۆر خراپە چەندين پەڕاوى باج لەسەرم كۆبوەتەوە كە پێويستە بدرێن ناچارين پەنا بۆ بانك ببەين. . بەپێى بۆچونى بەرپرسانى سويد پەنابردن بۆ سەپاندنى قەدەغەى هاتوچۆ و كەرەنتينەكردن لە ماڵەوە و داخستنى شوێنەكان لە سويد دور نييە لە داهاتودا. . دكتۆرە ئيما دەڵێت: مێژوو بڕيار دەدات كە زانايان و سياسيەكانى ئەوروپا بڕيار و ڕێوشوێنى باشيان گرتە بەر ياخود نا، ئێستا كەس نازانێن سەركەوتوترين بڕيار و ڕێوشوێن چييە، دڵخۆشم كە من يەكێك نيم لەوانەى ئەو جۆرە بڕيارانە دەدەن. .