گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

14 توشبووى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى سلێمانى تۆمارکرا

2020.03.29 - 23:27
14 توشبووى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە شارى سلێمانى تۆمارکرا
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى 14 توشبوى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆناى لە شارى سلێمانى، راگەیاند. . لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەشاری سلێمانی دەستنیشانکران". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "توشبووە نوێیەکان هەشت ئافرەت و شەش پیاون بەم شێوەیە: پێنج لە تووشبوان لەناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیتەک پێشتر گەشتیان کردووە. حەوت لە تووشبوان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبوانی پێشوون. دوو توشبووی نوێ لە شاری سلێمانی پێشینەی گەشتیان نیە. .