گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ووهان.. ڕێوشوێنەكان دژى شەپۆلى دوەم و پێچەوانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەستيان پێكردوە

2020.03.30 - 08:20
ووهان.. ڕێوشوێنەكان دژى شەپۆلى دوەم و پێچەوانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەستيان پێكردوە
ناس کورد- دواى دوو مانگ لە كەرەنتينەى گشتى دانيشتوان وردە وردە و بە هۆشداريەكى زۆرەوە خەريكە ژيان دەگەڕێتەوە شارى ووهانى چين، ئەو شارەكەى كە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوو، كۆت و بەندەكان لەسەر هاتوچۆ و گەشتەكان وردە وردە كەمدەكرێنەوە و ڕێگە خێراكان كەوتونەتەوە كار. . بەڵام لەئێستادا چين ئامادەكارى دەكات بۆ ڕێگەگرتن لە شەپۆلێكى ترى ڤايرۆسەكە ئەويش ئەو توشبوانەن لە دەرەوەى وڵاتەوە دەگەڕێنەوە چين، شەپۆلێكى پێچەوانە لەو وڵاتە دەستى پێكردوە و گەشتى پێچەوانەى ئەو هاوڵاتيانەش دەستى پێكردوە كە لەناوچەكانى ترى چين گيريان خواردبوو وە نەياندەتوانى بگەڕێنەوە هەرێمى هوبى، كە ناوەندى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوو. . ئەوانەى بە سوارى شەمەندەفەرەكان دەگەڕێنەوە بە دەستكێش و كەمامەوە مەترسى ئەوەيان لەسەرە ببنە هۆى شەپۆلێكى ترى ڤايرۆسەكە بەڵام دەسەڵاتدارانى چين ڕەتيدەكەنەوە ڕێگە بدەن مەترسيەكى تر ڕوبدات، پێش دەرچونيان لە وێستگەى گەيشتن لە ووهان پێويستە هەموو سەرنشينێك داتا و زانياريەكانى خۆيان تۆمار بكەن بەتايبەتى لەسەر جۆڵە و شوێنەكانى پێشويان دواتريش پشكنينى گەرمى "تا"يان بۆ دەكرێت. . هەروەها پێويستە ڕێپێدانى تەندروستيەكى باش كە بە پلەى "سەوز" واتە "پارێزراو" دەستنيشان كراوە پێبێت لەسەر مۆبايلەكەيان كە لەماوەى دوايدا دەسەڵاتداران لەسەرتاسەرى وڵاتەكەدا پەيڕەويان كرد، ئەوەش زانيارى فراوانى تێدايە لەسەر ئەو كەسە بۆ ئەوەى بزانرێت كە سەردانى ئەو ناوچانەى كردوە كە مەترسيان لەسەرە ياخود نا. . بەرپرسێكى حكومى لە كەرتى "جيانگان" لە شارى ووهان بە ئاژانسى فرانس پرێسى وتوە، ئەگەر ئەوەشت پێنەبێت ئەوا لەسەر گەشتياران پێويستە كە پشكنين بكەن بۆ دڵنيابونەوە لە سەلامەتيان و توشنەبون بە ڤايرۆسەكە، ئەوانەى كە گەشتى دەرەوەى وڵاتيان كردوە ياخود گومانيان لێدەكرێت گەشتيان كردبێت، دەبرێنە ناوچەى تۆماركردنى جياوە كە ژمارەيەكى زۆر كارمەندى بە جلى خۆپارێزيەوە لێيە. . مانەوە لە چين پارێزراوترە "هان لى" كە يەكێكە لەوانەى وردەكارى و لێكۆڵينەوە لەو كەسانە دەكات كە دەگەڕێنەوە شارى ووهان دەڵێت، لەسەرەتاوە زۆر دەترساين و پێمانوابوو بارودۆخەكە لە دەرەوەى شارەكە زۆر پارێزراوترە بەڵام ئێستا وا دەرناكەوێت، مانەوە لە چين پارێزراوترە. . لە ماوەى ڕابردودا دەسەڵاتدارانى چين كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنايان لەو وڵاتە ڕاگەياندو تەئكيديان كردوە چيتر توشبوى نوێ تۆمار ناكرێت جگە لەو كەسانەى كە لە دەرەوە توشبون و دەگەڕێنەوە، ئەمەش لەكاتێكدايە كە لە شارى ووهان ڕۆژانە هەزاران كەسى نوێ وەك توشبوو تۆمار دەكران، بەڵام ئێستا ژمارەكە بوە بە سفر. . لەئێستادا چين  ڕۆژانە دەيان توشبوو لەناو ئەوانەدا تۆمار دەكات كە لە دەرەوەى وڵات دەگەڕێنەوە، بۆ ئەوەش ناوەندێكى خۆپاراستنى دروستكردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى مەترسيەكانى دەرەوە، لەو چوارچێوەيەشدا چەندين ڕێوشوێنى ترى گرتوەتە بەر وەك كەمكردنەوەى گەشتە نێودەوڵەتيەكان بۆ يەك گەشت "چون و هاتن" لە هەفتەيەكدا لە هەر ناوچەيەكەوە، هەروەها ژمارەى سەرنشينەكانى هەر فڕۆكەيەك كەمكراوەتەوە بۆ %75 ڕێگە بە زۆرينەى بيانيەكانيش نادرێت بچنە ئەو وڵاتە تا كارتى تەندروستى مانەوەيان بۆ نەكرێت. . هۆتێلەكان كراون بە ناوەندى پشكنينى كۆرۆنا ڕۆژى شەممە ئەو هۆتێلانەى كرابونە شوێى كەرەنتينەى توشبوانى ڤايرۆسەكە كرانە ناوەندى پشكنين، گومانلێكراوان لە دەرەوەى دەرگاى هۆتێلەكان دادەنرێن و نمونەيان لە قورگيان لێ وەردەگيردرێت، تەنانەت ئەوانەشى كە پێشتر توشبوو بون و دوبارە گومانيان لەسەرە دەبرێنە هەمان شوێن بۆ دوبارە پشكنين. . كارمەندانى هۆتێلە گەورەكانى ووهان دەڵێن، ڕێگە بە هيچ بيانیيەك نادرێت ژوور بگرێت، يەكێك لەو هۆتێلانە ئاماژەى بەوەداوە، ئەگەر كەسانى بيانى بەڵگەى ئەوەيان پێبێت كە ماوەى جياكەرەوەى تەندروستيان تەواو كردوە ئەوا ڕێگەيان پێدەدرێت ژوور بگرن، تەنانەت ئەگەر پێش بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكەش لە چيندا بوبن. . ئەم ڕێوشوێنانەى بەرامبەر ئەو كەسانە دەگيرێنە بەر كە لە دەرەوەى چينەوە دەچنە ئەو وڵاتە تەنها لە ووهان نييە و لەسەرجەم ناوچەكان گيراوەتەبەر، هەروەها دەسەڵاتداران سەرجەم ئەوانەيان ناچار كردوە كە لە دەرەوە دەگەڕێنەوە بۆ ماوەى 14 ڕۆژ لەماڵەكانيان كەرەنتينە بكرێن، ڕێوشوێنەكانيش لەسەر كەسانى دەرەوەى شارى ووهان بەو شێوەيە دەمێننەوە تا مانگى نيسان، ئەويش هەر ئەو كاتەيە كە فڕۆكەخانەكان بەڕوى گەشتە ناوخۆييەكان دەكرێنەوە. . بەپێى لێكۆڵينەوەكان، جياكەرەوەى تەندروستى گشتى كە لە شارى ووهان پەيڕەوكرا سەركەوتوو بوو لە كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا، بەڵام هۆشداريش دەدەرێت و داوا دەكرێت كە پەلە نەكرێت لە كردنەوەى شارەكە.