گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین لەبەردەم مەترسی شەپۆلى دووەمى کۆرۆنادایە

2020.03.29 - 22:39
چین لەبەردەم مەترسی شەپۆلى دووەمى کۆرۆنادایە
ناس کورد-   وتەبێژى لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى چین ڕایگەیاند، زیادبوونى حاڵەتەکانى توشبوون بە کۆرۆنا لەناو ئەو کەسانەى دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتە، ئەگەرى ئەوەى هێناوە کایەوە کە وڵاتەکەیان روبەڕووى شەپۆلى دووەمى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە ببێتەوە. . بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، مى فینغ، وتەبێژى لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى چین ئاماژەى بەوەکردووە، ژمارەى ئەو کەسانەى لەدەرەوە دێنەوە چین روو لە زیادبوونە، کە ژمارەیان 693 حاڵەتە، ئەوەش ئەگەرى رودانى شەپۆلى نوێی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەى بەشێوەیەکى گەورە هێناوەتە ئاراوە. . بەپێی ئامارەکان، توشبووەکانى چین کە لەدەرەوە گەڕاونەتەوە، چوار یەکیان ئەوانەن کە لە پەکینەوە گەڕاونەتەوە ئەو وڵاتە. وتەبێژى حکومەتى پەکین دەڵێت "تا ئێستاش پەکین مەترسی گەورەى لەسەرە". . ئامارەکان دەریدەخەن، لەماوەى حەوت رۆژى ڕابردودا 313 توشبوو لەناو ئەو کەسانەدا تۆمارکراوە کە گەڕاونەتەوە چین، لەبەرانبەر شەش حاڵەتى توشبوونى ناوخۆیی. . ڕۆژى شەممە چین توشبوونى 45 کەسى ڕاگەیاند، کە سەرجەمیان لەدەرەوە گەڕاونەتەوە، جگە لەیەک حاڵەت نەبێت، لەکاتێکدا رۆژى هەینى 54 توشبوو تۆمارکرابوو. . کۆمپانیاکانى فڕۆکەوانى فەرمانیان دەرکردووە لەمڕۆوە گەشتەکانیان بەڕێژەیەکى گەورە کەمبکەنەوە. رۆژى شەممە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان لەشارى وهان بوون، لەکاتێکدا ئەو شارە لە دە رۆژى ڕابردوودا یەک توشبووى تۆمارکردبوو. . ئەمڕۆ یەکشەممە شارى وهانى پایتەختى هەرێمى هوبى، کەشێکى سارد و باراناوى بەخۆوە بینى، شەقام و وێستگەکانى شەمەندەفەر و میترۆکان بە چۆڵى دەبینران. حکومەتى ناوخۆیی هوبى ڕایگەیاند، ژمارەیەک لە سەنتەر و بازاڕەکان لە وهان رۆژى دوشەممە رێگەیان پێدەدرێت دەست بە کارکردن بکەنەوە. .