گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئوسترالیا دەیەوێت بەڤاكسینی دژە سیل كارمەندانی تەندروستی لەكۆرۆنا بپارێزێت

2020.03.29 - 22:02
ئوسترالیا دەیەوێت بەڤاكسینی دژە سیل كارمەندانی تەندروستی لەكۆرۆنا بپارێزێت
  ناس کورد-    زاناكان لەهەوڵی دۆزینەوەی ڤاكیسنێك بۆ دژایەتی كۆرۆنا بەردەوامن و بەپێی شارەزایانی بوارەكەش لانیكەم ئەو كارە 6 مانگی پێویستە، بەڵام لەئوسترالیا بۆ پاراستنی گیانی كارمەندانی تەندروستی تا بەرەو پێشبردنی ڤاكیسنێكی تایبەت، ئومێدێكی كەم خراوەتە سەر بەكارهێنانی ڤاكسینی دژە سیل و بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵی ناونوسكردنی كارمەندانی بوارەكەن.  . ماڵپەڕی ساینس ئەلێرتی ئوستوراڵى، تیمێكی توێژەرانی پزیشكی لە پەیمانگای مەردۆخی تایبەت بەنەخۆشیەكانی مناڵان لەماڵبۆرنی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، گەرچی ئەمپۆلی BCG تایبەت بەبەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەكانی سیل (تەدڕن) و ساڵانە وەكو ڤاكسینێك دەدرێتە 130 ملیۆن مناڵ بەو ئامانجە، بەڵام BCG هێڵی پێشەوەی كۆئەندامی بەرگری مرۆڤ بەهێز دەكات و بەتوندی بەرەنگاری هەموو جۆرە ڤایرۆسێك دەبێتەوە. . لای خۆشیەوە، نایگڵ كیرتس توێژەرێكی بەشداربووی توێژینەوەكە دەڵێت، ئومێد دەكەن ئەو ڤاكسینە سودی هەبێت بۆ كەمكردنەوە و ڕێگریكردن لەكۆرۆنا ئەوانەی كە ئەو ڤاكسینەیان پێدەدرێت. . كیرتس ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، كارمەندانی پزیشكی كە ژمارەیان گەیشتووەتە نزیكەی 4 هەزار كەس لەماوەی چەند هەفتەیەكدا خۆیان ناو نوسكردووە بۆ پێدانی ئەو ڤاكسینە ئەوەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی تەندروستی فیدراڵ ڕەزامەندیان لەسەرداوە. . باسی لەوەش كردووە، وڵاتانی وەكو هۆڵەندا و ئەڵمانیا و بەریتانیا تاقیكردنەوەی هاوشێوەیەیان بۆ فەراهەمكردنی بارودۆخی كارمەندانی تەندروستیان بۆ ڕوبەڕبوونەوەی كۆرۆنا ئەنجامداوە. . كاسرین نۆرس بەڕێوەبەرى پەیمانگاکەش دەڵێت، تاقی كردنەوەكە بۆ زانینی كاریگەری ڤاكسینەكە دەرفەتدەداتە دژایەتی كردنی نیشانەكانی بەشێوەی ڕوونتر و ئەوەش یارمەتی گیانی ئەو كارمەندانە دەدات كە لەبەرەی پێشەوە پاڵەوانانە كاردەكەن. . بەڕێوەبەری پەیمانگاكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەهێزبوونی بەرگری مرۆڤ لەدژی ڤایرۆسەكە كاتێكی زۆرتری پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی ڤاکسینێکى تایبەت لەدژی پێشدەخرێت. .