گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوى ئەو وڵاتانەى کە تائێستا ڤایرۆسى کۆرۆنا رووى تێنەکردوون 

2020.03.29 - 21:38
ناوى ئەو وڵاتانەى کە تائێستا ڤایرۆسى کۆرۆنا رووى تێنەکردوون 
ناس کورد-  لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا ژمارەيەك وڵات چەندين ڕێوشوێنيان گرتوەتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە ئەوەش پێش ئەوەى هيچ حاڵەتێك لەناو وڵاتەكانياندا تۆمار بكرێت، ئەوەش دەبێتە وانەيەكى بەسود بۆ داهاتوو لە ئەگەرى بڵاوبونەوەى پەتاكاندا. . لەئێستادا تەنها 22 دەوڵەتى جيهان خاڵين لە ڤايرۆسەكەو هيچ توشبويەكيان تێدا تۆمار نەكراوە، بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى ڕۆژنامەى "دەيلى ستار ئۆنلاين" سەرجەم ئەو وڵاتانە دەكەونە ئەفريقا و ئاسيا و ئۆقيانوسياوە، زۆرينەى ئەو دەوڵەتانەش پێش تۆماركردنى هيچ توشبويەك سنورەكانيان داخستوە و لەئێستادا ئەو بڕيارەش بە ڕزگاركەر دادەنرێت. . هەندێك لەو دەوڵەتانە گەورەن و ژمارەيەك زۆر دانيشتوانيان هەيەو هەندێكيشيان مامناوەند و بچوك و زۆر بچوكن. . يەمەن تائێستا وڵاتى يەمەن هيچ توشبويەكى ڤايرۆسى كۆرۆناى تێدا تۆمار نەكراوە، ژمارەى دانيشتوانى ئەو وڵاتە 30 مليۆن كەسە. . كۆرياى باكور ئەم وڵاتە 25 مليۆن كەسى تێدا دەژى، تائێستا هيچ حاڵەتێكى پەتاكەى تێدا تۆمار نەكراوە ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى كە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە ڕايانگەياندوە كە 10 هەزار كەس لە جياكەرەوەى تەندروستيدان، سەرەڕاى ئەوەش ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى گومانى لە داتاكانى ئەو وڵاتە هەيە و پێى وايە پيۆنگ يانگ توشبوانى دەشارێتەوە، ئەوەش سەرەڕاى دەيان ڕاپۆرتى ڕۆژنامەوانى كە باسى بونى ژمارەيەكى زۆر توشبوو لەو وڵاتە دەكەن. . مالاوى يەكێك لە دەوڵەتەكانى كيشوەرى ئەفريقا و ژمارەى دانيشتوانى 19 مليۆن كەسە، تائێستا هيچ توشيەيەكى تێدا نييە، هەروەها ڕێوشوێنى پێويست گيراوەتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە، سەرجەم قوتابخانەكان و زانكۆ و پەيمانگا و شوێنە گشتيەكان داخراون، هەروەها كۆت و بەنديش لەسەر گردبونەوەى گەورە دانراوەو هيچ كۆبونەوەيەك بۆى نييە لە 100 كەس زياتر بێت. . بۆردۆندى ژمارەى دانيشتوانى ئەم وڵاتە 12 كەسە و هيچ توشبويەكى تێدا نييە، سەرجەم گەشتە ئاسمانيەكان ڕاگيراو ئەوەش لەپێناو ڕێگەگرتن لەوەى ڤايرۆسەكە بگاتە ئەو وڵاتە. . باشورى سودان ژمارەى دانيشتوانى 12 مليۆن كەسە و توشبوى تێدا نييە، سەرجەم فڕۆكەخانەو خاڵە سنوريەكان داخراون، فەرمان بە لايەنە پەيوەنديدارەكان كراوە كە ڕێگە بە گردبونەوەى نا پێويست نەدەن لەسەرتاسەرى وڵاتدا . . بەشێوەيەكى گشتى ئەو وڵاتانەى تائێستا توشبوى ڤايرۆسەكەى تێدا تۆمار نەكراوە بريتين لەمانە: . كيشوەرى ئەفريقا مەلاوى - بۆرۆندى - باشورى سودان - سيراليۆن - ليسوتو - دورگەكانى قەمەر - ساو تومى - برينسيبى . كيشوەرى ئاسيا يەمەن - كۆرياى باشور - تاجيكستان - توركمانستان . كيشوەرى ئۆقيانوسيا دورگەكانى سليمان - فانواتو - ساموا - كيريباتى - ميكرۆنيزيا - تونگا - دورگەكانى مارشاڵ - بالاو - تۆڤالۆ - ناۆرۆ .