گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى بۆ ناس کورد باس لە چاکبوونەوەى 55  توشبووەکەى کۆرۆنا دەکات

2020.03.29 - 21:12
وەزارەتى تەندروستى بۆ ناس کورد باس لە چاکبوونەوەى 55  توشبووەکەى کۆرۆنا دەکات
  ناس کورد-   وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو توشبووانەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە چاکبوونەتەوە، زۆر بە سوکى توشببوون جگە لەیەک کەسیان نەبێت. . بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٨) تووشبووە،  لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (55) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکیدان.   محەمەد قادر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند "ئەوانەى چاکبوونەتەوە تەقریبەن هەمویان نیشانەکانى کۆرۆنایان زۆر بە سوکى گرتبوو، جگە لە نەخۆشێک لە هەولێر کە بارى تەندروستى ناجێگیر بوو، چارەسەرى دیکەى بۆ بەکارهێنرا، بەڵام لە ئیستادا چاکبووەتەوە و ژینێکى ئاسایی بەرێدەکات". . وتیشى "چاکبوونەوەى توشبووەکان پەیوەندى بەوەوە هەیە کە تا چەند نیشانەکان بە سوکى دەگرن، ئەوانەى چاکبوونەتەوە تا ئێستا جگە لەوەى بە سوکى توشببوون تا لە نەخۆشخانەش بوون بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسانى دیکە سنوردار بووە".   لەبارەى ئەو دەرمانانەى بەکاردەهێنرێن، محەمەد قادر باسى لەوەکرد، ئەو دەرمانانەى بۆ توشبوەکان بەکارهێنراون دەرمانى پاڵپشتین کە بۆ بەرزکردنەوەى بەرگرى جەستە سودى هەیە، بەڵام چارەسەرى بنبڕکەر نییە. . لەبارەى بەرگرى جەستەى توشبووەکانیشەوە، محەمەد قادر باسى لەوەکرد، ناتوانن بڕیار لەسەر بەرگرى جەستەى توشبووەکان بدەن لە هەرێم "چونکە هێشتا زانیاریمان لەسەر ئەو پەتایە زۆر کەمە، لەسەر ئاستى جیهانیش زانیارییەکان زۆر سنوردارن، ئەمە پێویستە لە داهاتوودا باسبکرێت و توێژینەوە لەسەر جێنەتیکى ڤایرۆسەکە و هاوڵاتیانى هەرێم بکرێت". .