گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا زانايان توشى شۆک دەکات.. گۆڕاوە بۆ هەشت جۆر

2020.03.29 - 20:45
كۆرۆنا زانايان توشى شۆک دەکات.. گۆڕاوە بۆ هەشت جۆر
ناس کورد- سەرەڕاى ئەوەى نيشانەكانى توشبو بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى جيهاندا وەك يەكە، بەڵام زانايان ئاشكرايانكردووە، كۆرۆنا بەردەوامە لە گۆڕانكارى و لانيكەم بوەتە هۆى دروستبونى 8 نەوەى ڤايرۆسەكە  لە سەرتاسەرى جيهاندا. . ڕۆژنامەى "دەيلى مەيل"ى بەريتانى ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، زانايان باس لەوەدەكەن كە ڤايرۆسەكە زۆر لە سەرخۆ دەگۆڕدرێت و جۆرێك تا جۆرێكى ترى جياوازيەكى زۆر كەمى هەيە، هەروەها هيچ نەوەيەك لە نەوەيەكى تريان مەترسيدار تر نييە. . ئەو زانايانە ئەوەشيان ڕونكردوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەى نەوەكانى ڤايرۆسەكە بەردەوامن لە گەشە و گۆڕانكارى بەڵام بەشێوەيەك نييە كە زياتر مەترسيدارتر و لەناوبەرتر بن لەسەر مرۆڤ. .  لەو بارەيەوە "شارلز شيو" مامۆستاى پزيشكى و نەخۆشيە گواستراوەكان لە زانكۆى كاليفۆرنيا دەڵێت "ڤايرۆیى كۆرۆنا زۆر لەسەرخۆ دەگۆڕدرێت بەجۆرێك كە نەوەكانى لەيەك دەچن بەشێوەيەكى سەرەكى". . زانايان لەسەرتاسەرى جيهاندا داتا و زانياريەكانيان لەسەر زنجيرەى بۆماوەيى ڤايرۆسەكە كۆكردوەتەوەو لەپێگەى Nextstrain.org دا بڵاويانكردوەتەوە، كە پێكهاتوە لە نەخشەيەك و چۆنێتى جوڵە و بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لەسەرتاسەرى جيهاندا پيشان دەدات، هەروەها ئەوەيان بۆ دەركەوتووە كە ڕێوشوێنەكانى كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسەكە چەندە كاريگەرى هەيە ئەويش لەڕێگەى چاودێرى بارودۆخەكانى بڵاوبونەوەى نوێى ڤايرۆسەكە لە جيهاندا. . شارلز شيو باس لەوەدەكات، هەوڵەكانى ولايەتى كاليفۆرنيا و سياسەتى "لە ماڵەوە بمێنەرەوە" ئەنجامى ئيجابى لێكەوتوەتەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنى كۆرۆنا و ڕێگەگرتن لە زياتر تەشەنەكردنى. . شارەزايان و لێكۆڵەران دەڵێن، سەرەڕاى ئەوەى ڤايرۆسەكە بەردەوامە لە گۆڕان بەڵام بەشێوەيەكى سەرەكى لەيەك دەچن و 8 بۆ 10 ئەوەندەى ڤايرۆسى ئەنفلۆنزا گۆڕانكاريەكەى خاوترە، ئەوەش واتاى ئەوەيە كە سەرەڕاى بونى چەند نەوەيەك بەڵام نيشانەكانى توشبوون ناگۆڕدرێن، هەروەها ڕێژەى مردنيش بە ڤايرۆسەكە ناگۆڕدرێت و زياد ناكات و ڕێژەى توشبوان و ئەوانەى گيان لەدەست دەدەن بەندە بە تواناى دەوڵەتەكەوە بۆ بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسەكە و داخستنى ئەو ناوچانەى كە تێيدا بڵاوبوەتەوە. . بەپێى ڕاپۆرتەكان، هەرچى تايبەت بەوانەى كە هەست بە ڤايرۆسەكە ناكەن و هيچ نيشانەيەكيان تێدا دەرناكەوێت ئەوە پەيوەندى بە سيستمى بەرگرى  و تەندروستى گشتى كەسەكانەوە هەيە و توشى هەر نەوەيەك بن هيچ جياوازيەكى نييە. . شارەزايان هيوا دەخوازن كە ئەو گۆڕانكاريە سادەيەى لە نەوەكانى ڤايرۆسەكەدا ڕودەدات، ببێتە هۆى دۆزينەوەى ڤاكسينێك كە چەندين ساڵ ياخود چەندين دەيە كاريگەرى لەسەر ڤايرۆسەكە هەبێت.