گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەرەنتینەكردن توندوتیژی خێزانی لێكەوتووەتەوە

پۆلیسی بەریتانیا: ماوەیەكە بەكێشەكانی نێوان ژنان و پیاوانەوە سەرقاڵین 

2020.03.29 - 19:58
پۆلیسی بەریتانیا: ماوەیەكە بەكێشەكانی نێوان ژنان و پیاوانەوە سەرقاڵین 
ناس کورد-    پۆلیسی بەریتانیا ئاشكرای کرد، بەهۆی كەرەنتینە و هێشتنەوەی بەناچاری خەڵكی لەماڵەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، کێشە كۆمەڵایەتیەكان لە نێوان ژنان و پیاوان زیادیان كردووە و ئەوانیش بەردەوام سەرقاڵن بەو كەیسانەوە. . لویزا ڕۆڵڤ، جێگری سەرۆكی پۆلیسی ناوچەی وێست منلاندنس ڕایگەیاند، هەردوو ئەزمونی چین و ئیتاڵیا لەكەرەنتینەكردن زیادبوونی حاڵەتی توندوتیژی خێزانی دەرخستووە. ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، گەر وەكو ئەو دوو وڵاتە بكەن، ئەوا ژمارەی توندوتیژییە خێزانییەكان لەماوەی هەفتەی داهاتودا سێ هێندە بەرامبەر دەبن. . پێشتریش چەند دەزگایەكی تایبەتمەندی چین بەرزبوونەوەی ژمارەی جیابونەوەی نێوان هاوسەرانی لەسەردەمی كەرەنتینە كردندا ئاشكرا كرد. بەرپرسێكی ئەمنی لەبەریتانیا ئەوەی ئاشكرا كردووە، لەماوەی هەفتەی ڕابردودا چەندین حاڵەتی توندوتیژی تۆماركراوە. . هەر بەپێی وتەی بەرپرسانی پۆلیس، یەكێك لەهۆكارەكانی زیادبوونی توندوتیژی بارودۆخی نالەباری ئابوری خەڵكە ئەوەش بەهۆی لەدەستدانی كارەكانیان و ناچاربوونیان بەسەرپەرشتی كردنی منداڵەكانیان لەماڵەوە و دۆخی ئابوری تینە تاوی بۆ ژمارەیەك لەخەڵكی هێناوە و ئەوانەش بەشێكن لەهۆكاری توندوتیژییەكان. . بەرپرسانی پۆلیس باسیان لەوەش كردووە، لەكاتی سەپاندنی مانەوە و كەرەنتینەكردنی خەڵكیدا گرژی نێوان ژنان و پیاوان زیادیان كردوە ئەوەش بەهۆی بەناچاری مانەوەیان كاتێكی زۆر لەماڵەوە و لەگەڵ یەكتریدا و بەوەش بێزاری دروست بووە چونكە هیچ شتێك نەماوە خۆیانی پێوە سەرقاڵ بكەن جگە لەخەوتن و هەستان و ڕۆتینات. .