گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکاتى تێکەڵبوونى خەڵک لەگەڵ یەکتر ژمارەى توشبوون زیاد دەکات

رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدەداتە عێراق توشبووى زیاتر تۆماردەکرێت

2020.03.29 - 18:26
رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدەداتە عێراق  توشبووى زیاتر تۆماردەکرێت
ناس کورد-   رێکخراوى تەندروستى جیهانى پێشبینیدەکات لەچەند هەفتەى داهاتوودا توشبووى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار بکرێت. . ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەرى رێکخراوەکە لە عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "پێشبینیدەکرێت لەچەند هەفتەى داهاتوودا ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە عێراق بەرزبێتەوە، هەروەک چۆن پێشبینیمان کردبوو لەهەفتەى کۆتایی ئەم مانگە و ناوەڕاستى مانگى ڕابردوودا زیاد بکات". . وتیشى "رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریداوە لەوەى ئەم زیادبوونە بەردەوام دەبێت لەکاتى تێکەڵبوونى خەڵک لەگەڵ یەکتر، بەڵام بەداخەوە ئەو کارە بەردەوامە". . بەوتەى ئەدهەم ئیسماعیل، لەئەگەرى گرتنەبەرى رێوشوینى زیاتر لەلایەن حکومەتى عێراقەوە، ئەو وڵاتە رادەستى ئەو ڤایرۆسە نابێت. . ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 41 حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا، تا ئێستاش 12  توشبووش چاکبوونەتەوە. .