گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤايرۆسى كۆرۆنا گەيشتوەتە گرتوخانەكانى ئەمريكا

گرتوخانەكانى ئەمريكا.. بۆمبێكى تەوقيتكراوى كۆرۆنا

2020.03.29 - 17:44
گرتوخانەكانى ئەمريكا.. بۆمبێكى تەوقيتكراوى كۆرۆنا
ناس کورد-   ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 گەيشتوەتە گرتوخانەكانى ئەمريكا و بەشێوەيەكى خێرا بڵاودەبێتەوە، هۆشدارى دەدرێت لەوەى كە ئەوەش بۆمبێكى تەوقيتكراوە و ئەگەرى هەيە بتەقێتەوە. . ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا بەشێوەيەكى زۆر خێرا بڵاودەبێتەوەو هەموو چين و توێژ و كون و كەلەبەرێكى گرتوەتەوە، هەر لە چينى سياسيەكان و هونەرمەندان و ياريزانان و تا دەگاتە ملياردێر و خێزانە شاهانەييەكان و پزيشكەكانيش، گرتوخانەكانيش بيێبەش نەبون لەوەو ڤايرۆسەكە سنورەكانى ئەوانيشى تێپەڕاندوە، لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكاش هۆشدارى لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە دەدرێت و بە بۆمبێكى تەوقيتكراو ناودەبرێت كە ئەگەرى هەيە لە هەر ساتێكدا بتەقێتەوە. . لەو بارەيەوە "شۆن هێرناندێز" بەندكراو بە ئاژانسى ڕۆيتەرزى وتوە، كاتێك لە ژورەكەى لە زيندان دەچێتە دەرەوە بە جلەكانى ياخود بە خاوليەك دەمو لوتى دادەپۆشێت ئەوەش تاكە ڕێگەيەكە بتوانێت خۆى بپارێزێت لە ڤايرۆسەكە كە لەئێستادا گرتوخانەكەيانى لە دورگەى "رايكەرز" لە نيويۆرك گرتوەتەوە. . هێرناندێز كە بەتۆمەتى كوشتن ماوەى 8 ساڵە لە زيندانە ئاماژەى بەوەشداوە، بەندكراوان هيچ ڕێگەيەكيان نييە بۆ ئەوەى دەستكێش و كەمامە بەدەست بهێنن و تەنها ئاوى سارديش هەيە كە دەستيانى پێ بشۆن، ڕۆژى 5 شەممەى پێشوو يەكێك لە كچە پاسەوانەكانى زيندانيەكە زۆر بە خراپى دەكۆكى و دەموچاوى سور ببوەوە و دواتر كەوت بە زەويدا، زيندانيان زۆر داوايان لە لە ئەفسەرەكان كرد كە پێداويستى خۆپاراستنيان بۆ دابين بكەن بەڵام گوێيان لێ ناگيرێت، دەشڵێت "لەكۆتاييدا ئێمە تەنها بەندكراوين و هاوڵاتى پلە دوين و وەك مەڕ و ماڵات واين". . تا ڕۆژى شەممە 132 بەندكرو و 104 پاسەوان و فەرمانبەرى گرتوخانەكانى نيويۆرك بە توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراون، ڤايرۆسەكە زۆر بە خێرايى بە گرتوخانەكانى نيويۆركدا بڵاودەبێتەوە كە ژمارەيەكى زۆر بەندكراويان تێدايە، ئيدارەى گرتوخانەكانيش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە كە ڕێوشوێنيان گرتوەتە بەر بۆ پاراستنى زيندانيان بەڵام ڕەتيكردەوە كە لێدوان لەسەر قسەكانى ئەو بەندكراوە بدات. . بەپێى زانياريەكان، هەزاران بەندكراو لە گرتوخانەكانى ئەمريكا نێردراونەتەوە ماڵەوە بەبێ ئەوەى پشكنينيان بۆ بكرێت و بزانرێت كە هەڵگرى ڤايرۆسەكەن ياخود نا تا كەسانى تر توش نەكەن. . سەدان توشبوو . بەپێى سەرژمێریيەك كە ئاژانسى ڕۆيتەرز لە 20 گەورەترين گرتوخانەى ئەمريكا ئەنجاميداوە ژمارەى ئەو زيندانيانەى تا 22ى ئادار توشى ڤايرۆسەكە بوون 226 زيندانى بون، هەروەها 131 پاسەوان و كارمەندى ئەو زيندانيانەش توشبون. . ڕێكخراو و لايەنەكانى مافى زيندانيان و بەرپرسە ناوخۆييەكان و پارێزەرانيش داوا دەكەن كە پەلە بەكرێت لە ئازادكردنى زيندانيەكان، "ئۆوى ئۆفێر" بەڕێوەبەرى بەشى ياسا لە يەكێتى مافە مەدەنيەكانى ئەمريكا دەڵێت " هەموو ڕۆژێك كە تێدەپەڕێت و بەرپرسانى حكومەت جوڵە ناكەن ئەوە ڕۆژێكى زياترە كە تێيدا گيانى زيندانيەكان دەكەوێتە مەترسيەوە. . بەڵام لەلايەكى ترەوە چەندين گروپ و ڕێكخراو دژى ئەوەن و گروپى بەرگريكردن لەمافى قوربانيان ڕەخنە لە بڕيارەكانى ئازادكردنى بەندكراوان دەگرن و ئازادكردنيان ڕەتدەكەنەوە، لەلايەكى تريشەوە بەپرسانى گرتوخانەكانى نيويۆرك و لۆس ئەنجلس و هيوستن و چەندين شارى گەورەى ترى ئەمريكا دەڵێن " تەنها ئەوانە ئازاد دەكرێن كە تاوانى بچوكيان ئەنجام داوە. . ژمارەى بەندكراوان لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا لە هەر وڵاتێكى تر زياتر و بەپێى سەرژمێريەكى وەزارەتى دادى ئەمريكا لەساڵى 2017 ژمارەى بەند كراوان 2 مليۆن و 300 هەزار كەس بوون. . ڕێوشوێنەكانى كۆنترۆڵكردن . ئيدارەى چاكسازى لە شارى نيويۆرك ئاشكرايكردوە، ڕێوشوێنى پێويست بۆ كۆنترۆڵكردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەناو بەنديخانەكاندا دەگرنەبەر، لەوانەش دابەشكردنى كەمامە، هەروەها داواش لە بەندكراوان دەكەن كە لەيەكترى دور بكەونەوە و ژورەكانيان بەپاكى ڕابگرن. . هەندێك لە گرتوخانەكان چەندين زيندانيان ئازاد كردوە و دواى وەرگرتنى كەفالەت نێردراونەتەوە ماڵەكانيان، "ئۆبرى هارديواى" تەمەن 21 ساڵ كە بەتۆمەتى دزيكردن زيندانيكراوە دەڵێت، توشى خوران و سەرئێشە و هەناسەتەنگى بوە و پلەى گەرماى بەرزبوەتەوە بۆ 39.4 پلە، دواى 4 ڕۆژ لە نەخۆشيەكەى براوەو پشكنينى بۆ كراوە بۆ ئەوەى بزانن كە توشى ئەنفلۆنزا بووە ياخود نا، بەڵام ئەنجامەكەى نێگەتیف بوە "توشبوو نەبوە" ، دواتر براوە بۆ نەخۆشخانەيەكى تر بۆ پشكنينى زياتر بەڵام دواتر پێى نەوتراوەتەوە كە توشبوى كۆرۆنايە ياخود نا. . ئەو زيندانيە باسى لەوەشكردوە، دواتر پزيشكێك داواى لە پاسەوانەكان كردوە كە كەرەنتين بكرێت، بەڵام گەڕێنراوەتەوە زيندانيەكەو دواى چەند كاتژمێرێك ئازاد كراوە ئەويش دواى ئەوەى كەفالەت لە هاوڕێكانى وەرگيراوە، پێشى وايە لەناو زيندانيەكە چەند كەسێكى توش كردوە چونكە ئەنجامى يەكێك لە پاسەوانەكان بە ئيجابى "توشبوو" هاتوتەوە و يەكێكى تريان خراوەتە جياكەرەوەى تەندروستيەوە. .