گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكەمین ئەستێرەی بۆلیۆد توشبوونی بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند 

2020.03.29 - 17:29
یەكەمین ئەستێرەی بۆلیۆد توشبوونی بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند 
ناس کورد-    ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئەندیای هیندی بڵاوی كردەوە، کانیکا کاپور یەكێك لە گۆرانى بێژ و ئەستێرەى سینەماى بۆلیۆد توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا راگەیاند.  . بەگوێرەى ڕۆژنامەكە، كانیكا كاپور 9ی ئەم مانگە لەلەندەن گەڕاوەتەوە و لە 20 هەمان مانگ داخڵی نەخۆشخانە كراوە،دوای پشكنین دەركەوتووە كە تووشی ڤایرۆسەكە بووە، ئەوەش لەسەرەتادا هەستی كردووە بە تا و كۆكە. . ئەندامێك لەخێزانەكەی كاپور بەڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، نیگەرانن لەوەی چوار جار پشكینین بۆ كانیكا كراوە و ڕەنگە وەڵامی چارەسەریییەكانیشی نەداتەوە و لەو دۆخەی وڵاتەكەشیاندا ناتوانن بۆ نەخۆشخانەیەكی پێشكەوتوو بیگوازنەوە بۆ چارەسەریشی تەنها لەخودا دەپاڕنەوە. . دوای ئەوەی پشكنینەكانی پۆزەتیڤ دەرچووە، كاپور كەوتووەتە بەر ڕەخنەی میدیاكانی وڵاتەكەی بەوەی ئامادەی ئاهەنگە گشتیەكان بووە و تێكەڵ بەكۆمەڵێك خەڵكی بووە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەش نەبوون و ئەوانیشی تووش كردووە. . بەگوێرەی ئەو میدیا هیندیە، لەئێستادا كاپوور لە پەیمانگای گاندی بۆ توێژینەوە پزیشكیەكان خەوێنراوە و لەلایەن كارمەندانی ئەو پەیمانگایەشەوە ڕوبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە بەهۆی هەڵسوكەوتەكانی بەلوتبەرزی و نازكردنی وەكو ئەستێرەیەكی هونەری. . هیندستانیش وەكو زۆربەی وڵاتانی تر ڤایرۆسەكەی تێدا بڵاوبووەتەوە و بەپێی ئامارە فەرمییەكان نزیكەی هەزار كەس توشبوون و 48 كەس لەوانەش كەسانی بیانین لەو وڵاتەدا. . سەرۆك وەزیرانی هیندستانیش بۆ كۆنترۆڵكردنی لەڤایرۆسەكە كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركردووە. .