گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 24ی کاتژمێری ڕابردوودا شەش توشبووی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە

2020.03.29 - 15:52
لە 24ی کاتژمێری ڕابردوودا شەش توشبووی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە و لەئێستادا 128 کەس لە هەرێم توشی ڤایرۆسەکە بوون. . وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوی ژمارە 31ی خۆیدا تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند: "ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (5315) هاوڵاتی بوون لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1248) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (299) لە هەولێر، (238) لە سلێمانی، (626) لە دهۆك، (30) لە هەلەبجە، (35) لە ڕاپەرین، (20) لە کۆیە وە (4076) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (42) هاوڵاتی. . ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (544) پشکنین کراوە، (396) هەولێر، (92) سلێمانی، (56) دهۆك. . دەرەنجام (6) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-  
  • پارێزگای هەولێر (3) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (34)، (35)، (54) ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
  • پارێزگای سلێمانی (1) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن (70) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
  • پارێزگای دهۆك (2) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (19)، (21) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.
. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (128) تووشبوو، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (55) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. . وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان تکای لە هاوڵاتیان کردووە بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).