گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمپانیای دەرمانی سویسری: دەرمانی مەلاریا گەورەترین هیوایە لەدژی كۆرۆنا

2020.03.29 - 14:23
كۆمپانیای دەرمانی سویسری: دەرمانی مەلاریا گەورەترین هیوایە لەدژی كۆرۆنا
ناس کورد- كۆمپانیایەكی تایبەتی دەرمانی سویسری ئاشكرای کرد، چارەسەری مەلاریا باشترین نمونەی چارەسەرە لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێستادا و سەرقاڵن دوای سەركەوتنی تاقیكردنەوە كلینیكەكان بەكاریبهێنن. . ڕۆژنامەی زۆنتاگ تسایتۆنگی سویسری لەسەر زاری ڤاس ناراسیمهان، بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای نۆڤارتس بۆ دەرمان بڵاویكردووەتەوە، چارەسەری تایبەتی بۆ نەخۆشی مەلاریا و چەند نەخۆشییەكی تر، چارەسەرێكی زۆر باش و نمونەییە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. . ڕوونیشیكردووەتەوە، دەرمانی ناسراو بە هیدرۆكسیكیلۆرۆكوین كە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی مەلاریا ولۆپۆس و هەوكردنی جومگەكان گەورەترین هیوایە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا. . ئەو بەرپرسەی كۆمپانیا پزیشكییە بەڵێنی ئەوەشی داوە گەر بڕیاردرا ئەو چارەسەرە لەدژی كۆرۆنا بەكاربهێنرێت ئەوا 130 ملیۆن حەپ بۆ پاڵپشتی ئەزمونە كلینیەكان دەبەخشنەوە. . ناراسیمهان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لە توێژینەوەكانی پێش تاقیكردنەوە كلینیكیەكان لەسەر ئاژەڵان ئەوە دەركەوتووە، هیدرۆكسیكلۆرۆكوین ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكوژێت و ئێستاش لەگەڵ نەخۆشخانەكانی وسویسرادا سەرقاڵی تاوتوێكردنی بەكارهێنانی ئەو دەرمانەن و پێش هەندێ چالاكی تر ناكەون. . باسی لەوەش كردووە، گەر تاقیكردنەوە كلینیكەكان سەركەوتنیان بەدەستهێنا ئەوا بەدوای چەند پێكهاتەیەكی تری كاریگەر دەگەڕێن بۆ بەرهەمهێنانی زیاتری حەبی هیدرۆكسیكلۆرۆكوین. . پێشتریش سەرۆكی ئەمریكا باسی لە سودەكانی حەبی مەلاریا بۆ چارەسەری پەتای كۆرۆنا كرد بەڵام تا ئێستا نەچووەتە قۆناغی كۆتاییەوە و ڕاستاندنی بۆ نەكراوە بەتایبەت دوای ئەوەی لەلایەن ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە ئەوەش ڕەتكرایەوە كە چارەسەری مەلاریا سودبەخش بێت لەدژی كۆرۆنا. . بەپێی ئامارە فەرمییەكان لەئێستادا كۆرۆنا زیاتر لە 600 هەزار كەسی تووش كردووەو نزیكەی 30 هەزار كەسی كوشتووە و ئەوانەشی چاكبونەتەوە گەیشتونەتە 141 هەزار كەس.