گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلارەکەی هەرێم پێکهێنا

داوکاری گشتی هەرێم: هەرکەس بەبێ بەڵگە قسە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر

2020.03.29 - 14:16
داوکاری گشتی هەرێم: هەرکەس بەبێ بەڵگە قسە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر
ناس کورد- سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هەرێم لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی 250 ملیۆن دۆلاری شیرینی نەوت و دەستبەسەرداگرتنی یەک ملیار دۆلاری هەرێم لە لوبنان پێکهێنا و ڕاشیگەیاند، هەر کەسێک بەبێ بەڵگە قسە بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرنەبەر. . لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی بەدواداچوون بۆ بەدەستهێنانی بەڵگەو راستیەکان پێکهێندرا بۆ بەدواداچوون لە دەنگۆی ئەو 250 ملیۆن دۆلارەی کە گوایە کۆمپانیای ڕۆسنەف داویەتی بە لایەنێک و ئەو یەک ملیار دۆلارەی کە گوایە لە بانکێکی لوبنانە وە چەند رۆژێکە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن باس دەکرێ". . ئاماژەی بەوەشکردووە: "داوا دەکەیەن هەر لایەنێک بەڵگەی پێویستی لایە پێشکەش بەم لێژنەیەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بکات بەمەبەستی پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی لەرێگەی ئیمێل و ژمارەی مۆبایلی پەیجەکەمان". . سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بە پێچەوانەوە هەر لایەنێک یان کەناڵێکی راگەیاندن یان کەسێک بەبێ بەڵگە ئەم بابەتە بروژێنێت رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینە بەر". . ئەمە لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە بابەتی بردنی 250 ملیۆن دۆلاری شیرینی نەوت لە کۆمپانیای ڕۆسنەفت و دەستبەسەرداگرتنی یەک ملیار دۆلاری پارەی حکومەتی هەرێم لە بانکێکی لوبنانی بڵاوکراوەتەوە.