گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەكی چینی نهێنی دیكەی ئاشكرا كردووە

دوای چاكبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤدا چی لێدێت؟

2020.03.29 - 13:39
دوای چاكبوونەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤدا چی لێدێت؟
ناس کورد- نوێترین توێژینەوەی چینی لەسەر كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای چاكبوونەوە ئەوە ئاشكرا دەکات کە دوای چاكبونەوەش ڤایرۆسەكە لە ڕۆژێكەوە هەشت ڕۆژ لە جەستەدا دەمێنێتەوە. . ئاژانسی سپوتینگی ڕووسی بڵاویكردەوە، تیمێكی توێژەرانی ناوەندی پزیشكی پەكین لە چین گەیشتوونەتە ئەو ئاكامەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جەستەی نیوەی ئەو كەسانەشی كە چاك دەبنەوە بۆ ماوەیەك دەمێنێتەوە. . توێژەران دەڵێن، تەنانەت دوای نەمانی نیشانەكانی پەتاكەش بەڵام ڤایرۆسەكە لە ڕۆژێكەوە بۆ هەشت ڕۆژ لە لاشەی كەسە چاكبووەكاندا دەمێنێتەوە. . بابەخی ئاكامی ئەو توێژینەوە زانستیەش لەوەدایە، گرنكی درێژكردنەوەی كەرەنتینەكردنی چاكبووانیش لە هەفتەیەكەوە بۆ دوو هەفتە بەپێویست دەزانرێت. . بەپێی هەواڵی ئاژانسەكە، توێژەران هەستاون بە شیكردنەوەی پشكینینی 16 توشبوو بە كۆرۆنا كە تەمەنیان لەنێوان ساڵەكانی پێنج بۆ 35 ساڵاندا و لە 28ی كانونی دووەمەوە تا 9ی شوباتی 2020 كەرەنتینە كراون و دواتر چاكبوونەتەوە لەو پەتایە. . لای خۆشیەوە، لۆكیش شارما، یەكێكە لە پسپۆڕانی سییەكان و بەشداری ئەو توێژینەوەیەی كردووە بە ئاژانسەكەی ڕاگەیاندووە، نەخۆشیەكە ڕێژەیەی و بەشێوەیەكی جیاواز لە كەسەكاندا ڕوودەدات، ماوەی دەركەوتنی ڤایرۆسەكەش بە تەواوی لە لاشەیاندا نزیكەی پێنج ڕۆژە و هەموو ئەوانەش كە نمونەی توێژینەوەكەیان بوون توشی تا و كۆكە و هەوكردنی قوڕگ و تەنگەنەفەسی بوون.