گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا دەتوانێت حکومەتەکەى پێک بهێنێت؟

چوار ئاڵنگاری سەرەکی کە ڕوبەڕوی عەدنان زورفی دەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت

2020.03.29 - 13:23
چوار ئاڵنگاری سەرەکی کە ڕوبەڕوی عەدنان زورفی دەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت
ناس کورد- ناوەندێکی عەرەبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە هۆکاری ڕەتکردنەوەی عەدنان زورفی لەلایەن هێزە سیاسییە شیعییەکانەوە دەگەڕێنێتەوە بۆئەوەی کە ناوبراو دەیەوێت لە ڕوانگەی پەیڕەوکردنی هەڵویستی بێلایەنەوە مامەڵە لەگەڵ ئێران و ئەمریکادا بکات، ولە ئێستاشدا ئەو پیاوە چوار ئاستەنگ لە پێش پێکهێنانی کابینەکەیدا هەیە. . ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ى ئازاری 2020، ناوەندی عەرەبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێدا هاتووە، "پاش ڕاسپاردنی زورفی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، هاوپەیمانی فەتح بەردەوام سەرقاڵی دروستکردنی کێشەکاندایە بە بیانوی ئەوەی سەرۆککۆمار بە ڕاسپاردنی زورفی تاکڕەوی ئەنجامداوە و مافی گەورەترین هاوپەیمانی لە پەرلەمانی عێراقدا پێشیل کردوە". . لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "هەرچەندە هاوپەیمانی فەتح بە توندی سەرەکۆنەی هەڵوێستی سەرۆککۆماری کردوە بۆ ڕاسپاردنی زورفی بەبێ گەڕانەوە بۆ هاوپەیمانی فەتح، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوانەوە هەوپەیمانی سائیرونی سەر بە موقتەدا سەدر پێشوازی لە هەنگاوەکەی سەرۆککۆمار کردوە و ڕایگەیاندووە "کە گەل خۆی گەورەترین هاوپەیمانییە ودەبێت ڕێز لە دەستوریش بگیرێت لەکاتی بڕیارە سیاسییەکاندا". .  بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو لە ئێستادا چۆارئاستەنگی گەورەو وهەستیاری لە بەردەمدایە کە دەبێت چارەسەری بکات بۆ ئەوەی بتوانێت کابینە وەزارییەکەی پێکبهێنێت.   ئاستەنگی یەکەم: پێویستە زورفی لە ماوەی دەستوریدا کە دیاریکراوە بە 30 ڕۆژ کابینەکەی پێکبهێنێت، چونکە پاش دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆتاییەکانی ساڵی201داهەموو هەوڵەکان بۆ بەربژێرکردنی جێگرەوەیەک بۆ عەبدولمەهدی شکستی هێناوە و دواین هەوڵەکانیش بەربژێرکردنی عەلاوی بوو کە ئەوەیش نەیتوانی حکومەتەکەی پێکبهێنیت و ناچاربوو لە سەرەتای ئەم مانگدا پۆزشی فەرمی پێشکەش بە سەرۆککۆماربکات. .

ئاستەنگی دووەم: چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری عێراق بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە کە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا داهاتە نەوتییەکان 90%ی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت ئەوەش وایکردوە وڵات دووچاری قەیرانێکی ناوخۆی ودەرکی قورس بێتەوە.

. ئاستەنگی سێهەم: ئاڵۆزییە ئەمنییەکان، کۆنتڕۆڵکردنی جومگەکانی حکومەتی عێراقی لەلایەن هێزە شیعییەکان، پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناو خاکی عێراقدا و کاریگەری لەسەر سەقامگیری عێراق کە ئەگەری هەیە ئەو گرژییە زمینە خۆش بکات بۆ چەکدارانی داعش بۆ ئەوەی هێرشەکانیان زیاتر چڕ بکەنەوە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا، ئەوەش لەهەمانکاتدا ببێت بە بیانویەکی دیکەی ئێران و لایەنگرانی بۆ ئەوەی زیاتر دەستوەردەنە ناو کاروباری حکومەتی عێراق، بۆیە دەبێت زورفی پلانی تۆکمەی هەبێت تا بتوانێت لە ڕێگەوە هاوسەنگی لە نێوان ئێران و ئەمریکادا لە ناو خاکی عێراقدا ڕابگرێت. .  ئاستەنگی چوارەم: بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناو سەرجەم وڵاتانی جیهاندا،عێراقیش وەک وڵاتانی دیکە ڤایرۆسەکەی بەدەر نەبووە و ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبوەوە ولە ئێستادا نزیکەی 547 کەس گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون و دەیان کەسی دیکەش بەو ڤایرۆسە  گیانیلەدەستداوە، ڕەنگدانەوەی کاریگەرییەکانی ئەو ڤایرۆسە لە عێراق تەنها لەسەر کەرت و سیستمی لاوازی تەندروستی ئەو وڵاتە نەبووە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی گەورەی هەیە لە سەر باری ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتی عێراق، بۆیە دەبێت پڵانێکی تۆکمە هەبێت بۆ بەهێزکردنی سیستمی تەندروستی عێراق بۆ ئەوەی بتوانرێت قەیرانەکە گەمارۆ بدرێت.