گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران دەکات

2020.03.29 - 11:40
سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران دەکات
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق داوای هەڵگرتن یان سوککردنی سزاکانی سەر ئێران دەکات بۆ ڕێگری لە کارەساتی مرۆیی کە لەوانەیە بەهۆی کۆرۆناوە ڕوبەڕوی ئەو وڵاتە بێتەوە. . ئەمڕۆ بەکشەممە، 29ی ئازاری 2020، عەدنان زورفی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتى عێراق لە تویتێکیدا دەڵێت، "هاوکاریکردنی ئێران لە ڕوبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا هەوڵێک دەبێت بۆ ڕێگری لە کارەساتی مرۆیی کە گەلی ئێران بە شێوەیەکی تۆقێنەر پێوەی دەناڵێنێت." . دەشڵێت، "لەسەر کۆمەڵگاى نێودەوڵەتی پێویستە هاوکارییان بکات بۆ هەڵگرتنی سزاکان یان سوککردنی دابینکردنی چارەسەری پزیشکی." . ئاماژەى بەوەشکردووە کە ئێران دراوسێیەکی دورودرێژی عێراقە و کاریگەری تەندروستی و ئەمنی لەسەر عێراقیش هەیە.